تیمی تۆڵەکردنەوەی یەپەسە وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداشی تێکشکاند

تیمی تۆڵەکردنەوە شەهید دڵگەش ئازاد لە یەپەسە، لە شاری وان وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداشیان تێکشکاند.

لە ڕاگەیندراوێکدا یەپەسە ڕاگەیاند:" یەکینەی تۆڵکردنەوەی شەهید دڵگەش ئازاد لە ٢٦ ئاب لە کاتژمێر ٠١:٠٠  لە کۆڵانی سورمەلی ناوچەی خاچۆرت سەر بە رێگای ئاوریشمی شاری وان وێستگەى دابەشکردنی کارەبای کۆمپانیای ڤەداش تێکشکاند".

ڕاگەیندراوەکە بەم شێوەیە درێژەی پێدا:" وەک دەزانرێت حکومەتی فاشیست بە قڕکردنی گەلەکەمان سنوردار نامینێت، بە سیاسەتی چاوبرسیانەی خۆی دەیەوێت گەلەکەمان ناچاری سیاسەتی خۆی بکات. هەموو ئەو ئەو ناوەندانەی کە ڕۆژانە  ئاستەنگی زۆر دەکەن چەوسانەوە و مردنی گەلەکامن ڕەوا دەبینین دەبنە ئامانجی چالاکیەکانمان. با دەوڵەتی داگیرکەر و هاوکارەکانی باش بزانن، کە ئەو گەلە حیسابی ئەو چەوسانەوەیان لێ دەپرسێتەوە و ئێمەش لەسەر ڕێگای شەهیدان درێژە بە خەباتەکەمان دەدەین. بەو بۆنەیەوە ئێمە لەسەرەتادا لە شەهیدانی وان، گەریلاکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کە شەهیدبوون و بەرخودان دەکەن، سڵاویان لێدەکەین."

ژ.ت