تەژەکە – ئە: پێویستە لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە شەنگال بکرێت

تەژەکە – ئە لەدژی هێرشی سەر شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە لەدژی قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی، بە فراوانکردنی بەرخۆدان لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە شەنگال بکەین."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " گەلی ئێزدی لە شەنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە بەرانبەر هەموو جیهان رووبەرووی هێرشی چەتەکانی داعش بووەوە و رووبەرووی قڕکردنێکی گەورە کرایەوە. چەتەکانی داعش زیاتر لە ٣٠٠٠ ئێزدی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کرد. ١٠ هەزار کەس بە ناچاری خاکی خۆیان بەجێ هێشت. ژمارەیەکی زۆر کە ئێزدیان کە زۆربەیان منداڵ بوون لە چیای شەنگال گیانیان لەدەستدا. نزیکەی ٥ هەزار ژن و منداڵ لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرانو و بە شێوەیەکی سیستەماتیک رووبەرووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بوونەوە و لە بازارەکاندا وەک کۆیلە فڕۆشران. چارەنوسی هەزاران کەسیش نادیارە.

'ژنان و گەلی کورد رێگە نادەن'

" ئەو هێرشەکەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک جینوساید پێشانەی کرد، لە مێژووی گەلی ئێزدیدا وەک فەرمانی ٧٤ دەناسرێت. دوای ئەو کارەساتە، قڕکردنێکی گەورە و کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵان، گەلی ئێزدی کۆچبەر بوو. دوای قڕکردنی گەلی ئێزدی بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و بمێنێتەوە، زانی کە خۆبەڕێوەبەری وخۆسەری دیموکراتیکی شەنگال چەند پێویستە. لەم چوارچێوەیەدا یەکەمجار لە شەنگال خۆسەری دیموکراتی بە پێشەنگایەتی ژنان راگەیەنرا. بەم شێوەیە گەلی شەنگال لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەمجار ژیانێکی بە ئیرادە و هێزی خۆی و بێ شەڕ پێباوەڕ دروست کرد.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی رێککەوتن و هاوکاری قێزەونی دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکەی خائین و حکومەتی عێراق، وەک هەنگاوێکی گرنگی پلانی قڕکردنی کورد، سەرلەنوێ هیرش لەسەر شەنگال دەستپێکرا. بە فەرمانی ٧٥ جارێکی دیکە قڕکردن لەسەر گەلی کورد دەسەپێنن. ژنان و گەلی کورد رێگە بەوە نادات.

وەک تەژەکە – ئە، بانگ لە هەموو گەلەکەمان، سەرەتا ژنان، هەموو مرۆڤایەتی و هەموو کەسێکی هەستیار دەکەین کە خاوەنداری لە شەنگال بکەن و پلانەکان تیکبشکێنن. وەرن پێکەوە لەدژی قڕکردنی ئێزدیەکان لە هەموو شوێنێک بە بەرزکردنی بەرخۆدان خاوەنداری لە شەنگال بکەین."

ف.ق