سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا یەکێک لە بەرفراوانترین هێرشەکانی ئەم ساڵانەی دوایی کردە سەر ناوچەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین. ئەو هێرشە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ دا ٤ مانگ و نیوی تێپەڕاند. لە ماوەی ٤ مانگ و نیودا گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار یەکێک لە درێژترین بەرخۆدانەکانیان ئەنجامدا، کە تا ئێستاش بەردەوامە.
هێزەکانی گەریلا بەنزیکەیی هەموو ڕۆژێک چالاکییان ئەنجامداوە، بە تاکتیکە جەنگیەکانیان چەندین هێرش و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیان ئەنجامدا، کە سوپای تورکی تووشی شۆک کرد. جگە لە سەربازانی سوپای داگیرکەر لە مەیدانی جەنگ و لەسەر شاخ و گردەکاندا، ئامێرەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک وەک هەلیکۆپتەر، تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن گەریلاکانەوە کرانە ئامانج.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەم شەڕەیان تەنها بە تونێلەکانی شەڕ و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانەوە سنوردار نەکرد، بەڵکو چەندین چالاکیی بەهێزیان لە دژی سەربازگەکان و بنکەکانی داگیرکەران لە باشووری کوردستان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا دەیان سەربازی سوپای تورک کوژران و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنران.
سات بە ساتی ئەو چالاکییانە لە لایەن گەریلا تیڤیەوە تۆمار کراوە و لەلایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەوە بۆ ڕای گشتیی گەلی کورد و جیهان بڵاوکرایەوە. هەندێک لەو چالاکییانە بەم شێوەیەن:
ڤیدیۆی چالاکییەکان بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان
١٠ی ئایار: هێزەکانی گەریلا بە چەکی قورس دەروازەی سەربازگەی سیرێی سوپای تورکی داگیرکەریان لە باشووری کوردستان کردە ئامانج و تەقاندیانەوە. لەو چالاکییەدا بەلایەنی کەمەوە ٤ داگیرکار سزادران، کە ڤیدیۆکەى تۆمار کراوە.
١٠ی ئایار: کاتژمێر ١٦:٠٠ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی بامەڕنیی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان. لەو چالاکییەدا تانکێک تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەریش سزادران. ڤیدیۆی ئەو چالاکییەش بڵاوکرانەوە.
٢٤ی حوزەیران: کاتژمێر ١٨:٠٠ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە چەکی قورس لە سەربازگەی سوپای تورکی داگیرکەری لە کانی ماسی-یان دا. ئەو چالاکییە، کە ڤیدیۆکەى سات بە سات تۆمار کرابوو و لە ٢٥ی تەموزدا لە ماڵپەڕی گەریلا تیڤی دا بڵاوکرایەوە، ٨ داگیرکەر سزادران و چادرێکی سەربازیش لە ناوبرا.
١٠ی تەممووز: کاتژمێر ٢٠:٤٠ بە چالاکیی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانی سوپای تورک لە ناو سەربازگەى کانی درا، کە لە باشووری کوردستاندایە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا و ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکان سات بە سات تۆمار کرابوو و بڵاوکرایەوە.
١٦ی ئاب: کاتژمێر ١٨:١٥ سەربازگەی بامەڕنیی سوپای تورک لە ناوچەی مەتینای باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە کرایە بە چەکی قورس کرایە ئامانج. گەریلا لەو چالاکییەدا بە چەکی قورس شۆفڵێکیان کردە ئامانج، کە لە دەوروبەری سەربازگەکە سەنگەری دروست دەکرد. ڤیدیۆی ئەو چالاکییە لە گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاندووە، لەو چالاکییەدا شۆفڵێک تێکشکێندراوە و ٢ داگیرکەریش سزادراون.
ڤیدیۆکانی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٢٢ی نیسان: لە سەرەتای هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە شەوی ٢١-٢٢ی نیسان دا لە کۆڕەژارۆ ڤیدیۆی لێدان و پێکانی هەلیکۆپتەرێکیان تۆمار کرد و لە ٢٣ی نیساندا ئەو ڤیدیۆیە لە گەریلا تیڤی بڵاوکرایەوە.
٣٠ی ئایار: کاتژمێر ٢٢:٢٠ ئەو هەلیکۆپتەرانەی بە سەر گۆڕەپانی بەرخودان و بەرهەڵستیی ئەشکەوتی برینداراندا دەسوڕانەوە، دوای نیو کاتژمێر، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە یەکێک لەو هەلیکۆپتەرانەیان دا و هەلیکۆپتەرەکە ئاگری گرت، لە کاتێکدا بەرەو ناوچەی خەرەگۆل هەڵدەهات، جارێکی تر لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە کرایەوە ئامانج و لێیدرایەوە، ڤیدیۆیی سات بە ساتی پێکانی هەلیکۆپتەرەکە و تێکشکانەکەی بە کامێرای شەو تۆمار کرابوو و لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە.
-
١٩ی ئاب: کاتژمێر ٢١:٣٥ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی، کە هەوڵیدەداا داگیرکەران لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دابەزێنێت، لە نزیکەوە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاوە گورزی لێدرا. ساتی لێدانی گورزی قورس لە هەلیکۆپتەرەکە لەلایەن کامێراکانی گەریلاوە تۆمار کرا و لە ٢٢ و ٢٣ی ئابدا لە گەریلا تیڤی پەخش کرا. هەلیکۆپتەرەکە، کە نەیتوانی بنیشتەوە لە نزیک سەربازگەی گرێ لە ناوچەی چەلێ کەوتە خوارەوە.
ئۆتۆمبێلە سەربازییە تێکشکێنراوەکان
٨ی تەمووز: کاتژمێر ١٣:٠٠ زرێپۆشێکی جۆری دووپشکی سوپای داگیرکەر، کە هەوڵی دەدا بەرەو مەیدانی بەرخۆدانی چەمچۆ بڕوات، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بە چەکی قورس لێیدرا. زرێپۆشەکە بە داگیرکەرانی ناوییەوە تێکشکێنرا و سات بە ساتی ڤیدیۆەکەی تۆمار کرا و بڵاویش کرایەوە.
٢ی ئاب: ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان شاخی مەیمون و شاخی سینەک لە شرنەخ دا دەسوڕایەوە، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون. ڤیدیۆی ئەم چالاکییەش لە گەریلا تیڤی پەخش کرا.
٦ی ئاب: کاتژمێر ١٣:٣٠ لە ناوچەی کشانی حەفتانین، حەفارەکانی داگیرکەران هەوڵی دروستکردنی ڕێگای سەربازییان دەدا بۆ سەر شاخی مەلا یەحیا و لەلایەن گەریلاکانەوە لێیاندرا و ڤیدیۆکەى لەلایەن گەریلاکانەوە تۆمار کرا. ڤیدیۆی ئەو چالاکییە لە ٢٩ی ئابدا لە ماڵپەڕی گەریلا تیڤی پەخش کرا و لە ڤیدیۆکەدا حەفارەیەکی سوپای تورک تێکشکێنرا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، داگیرکەری کارپێکەری حەفرەکە لەو چالاکییەکەدا سزادرا و حەفارەکەش تێکشکێنرا.
٩ی ئاب: کاتژمێر ١٩:٠٠ زرێپۆشێکی جۆری پانزەری سوپای تورک، کە دەیویست لە کونیشکاوە بەرەو مەیدانی بەرەنگاریی چەمچۆ بڕوات، لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا کە ٧ داگیرکەر سزادران، ڤیدیۆی تێکشکانی پانزەرەکەش تۆمار کرا.
دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا
٤ی ئایار: کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دامێنی ناوچەی باقرمانی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ بەرەو خاڵ و شوێنەکانی گەریلا لە ناوچەی گارە نێردرا. ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ چاودێریکردن ڕەوانەى ئاسمانی ناوچەکانی گەریلا کرابوو و لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە.
ڕۆژی ٢٤ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخودنی کوڕەژارۆ لە زاپ لە داگیرکەرانی دەورووبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید شەمدین-یان دا. لە ئەنجامدا ٣ سەنگەر تێکشکێنران و ٨ داگیرکەریش سزادران. لەلایەن گەریلاکانەوە دەستیشگیرا بەسەر چەکێکی بی کەی سی و ١٥٠ گولـلەی بی کەی سی و دووربینێکی گەرمی (حەراری) دا. ڤیدیۆی ئەو چالاکییەش بڵاوکرایەوە.
٣٠ی ئایار: لە دژی ئەو داگیرکەرانەی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئیم دەڕۆیشتن، تیمەکانی یەژاستار کاتژمێر ١٢:٥٥ پاشنیوەڕۆ چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجام دا، هێزەکانی یەژاستار لەو چالاکییەدا ١٠ داگیرکەریان سزادا، چوونە سەر تەرمی ٤ داگیرکەریش. دوای ئەو چالاکییەش گەریلاکان دەستیانگرت بەسەر ٣ چەکی ئێم پی تی-٥٥ و ٣ دووربینێکی سەربازی، ئامێرێکی دەستنیشانکردنی لەیزەر و مۆبایلی داگیرکەرێک بە ناوی ئوگور دۆگرو. ڤیدیۆی ئەوه چالاکییەش بڵاوکرایەوە.
٧ی تەموز: کاتژمێر ٠٨:١٥ دوو داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بەرەو شاخی شەهید پیردۆغان دەڕۆیشتن لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە سزادران. گەریلاکان لەو چالاکییەدا دەستیان بەسەر کەرەستە سەربازیەکانی ئەو دوو داگیرکەرەدا بە ناوی ناجی کایگیسز و نورەدین تۆک یورت دا گرت. ڤیدیۆی ئەو کەلوپەلە سەربازییانە، کە لەلایەن گەریلاکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا بڵاوکرایەوە: دەمانچەیەکی گلۆک، ٢ چەکی ئێچ کەی-٤١٦، ٢ ئامێری دەستنیشانکردنی لەیزەر، ٢ ئاپاراتی چەک، ئامێرێکی پەیوەندی لە جۆری ئاسەلان و چەندین ئامێری سەربازیی تریش.
گەریلا ڤیدیۆی تەرمی سەربازی تورک ناجی کایگسزی بڵاوکردەوە
لەو چالاکییەدا تەرمی سەربازی سوپای تورک ناجی کایگسز لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە دەستی بەسەردا گیرابوو. هەپەگە لە ١٦ی تەموزدا داوای لە بنەماڵەی کایگسز کرد و وتی: "ئەگەر بیانەوێت دەتوانین تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە، ئەوا لە رێگەی هاوڵاتیانەوە لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی تەرمەکەیان ڕادەست بکەینەوە" هەرچۆنێک بێت هێشتا وەڵامی ئەو بانگەوازە نەدراوەتەوە.
٣ی ئاب: کاتژمێر ١٢:٤٠ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دژی ئەو داگیرکەرانە چالاکییان ئەنجام دا، کە لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ڕوویان لە تونێلەکانی شەڕ کردبوو، چالاکییەکە بە شێوازی تەقاندنەوە ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران. گەریلاکانیش دەستیان بەسەر قەڵغانێک، دەمانچەیەک، کامێرایەک و کاسکێتی سەربازێکی سوپای تورک بەناوی حەیدەر چەلیک دا گرت. ڤیدیۆی ئەو چالاکییەش لەلایەن گەریلاکانەوە تۆمار کرا.
ژ.ت