وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانی 'ڕۆژ' هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتەکەمانەوە نییە
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی بە ناو "ڕۆژ" هیچ پەیوەندییان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی بە ناو "ڕۆژ" هیچ پەیوەندییان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆبوویەوە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، هێزی بەناو "ڕۆژ" بەناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە خۆیان دەناسێنن و بە خۆیان دەڵێن، پێشمەرگە، ئەو هێزانە چ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە هەیە؟ شۆڕش ئیسماعیل لە وەڵامدا وتی، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی پێشمەرگەکانی ڕۆژ و چالاکییەکانیانەوە نییە و وتیشی: "چونکە ئەوان (چەتەکانی ڕۆژ) سەر بە وەزارەتەکەمان نین".
ژ.ت