ئاکەپە دەنگدەر بۆ ناوچەیەکی کوردستان دەگوازێتەوە

سێ مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئاکەپەش بە فرت و فێڵی جیاجیا لەوانە گواستنەوەی دەنگدەر دەیەوێت دەست بە سەر شارەوانیەکانی هەندێک ناوچەی کوردستاندا بگرێت.

دوای ئەوەی پەرلەمانتاری بازنەی قەرسی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچییگیت فێڵی گواستنەوە دەنگدەرانی بۆ قەرس لەناو پەرلەمان ئاشکراکرد، ئەمجارەکان ئاشکرابوو کە ئاکەپە لە وان هەمان فێڵ بەکاردەهێنێت.

ئاکەپە لە چەندین ساڵە لە وان دەیدۆڕێنێت، دەستیکردووە کە فێڵی گواستنەوەی دەنگدەران و ساختەکاری لە لیستی دەنگدەران، بە هەمان شێوەی ناوچەی چاتاخ دەیەوێت لە ناوچەی ئارتەمێتی وان بەناوی لێقەوماوانی بومەلەرەوە دەیان کەسی نیشتەجێ کردووە.

ئەو کەسانە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی حکومیدا نیشتەجێ دەکرێن، بە وتەی دانیشتوانی دیکەی ئەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونە، ئەو کەسانەی هێنراون نزیکەی ٨٠ بنەماڵە دەبن و پارەی کرێی خانوو، ئاو، گاز و کارەبایان لێوەرناگیرێت.

ئەو کەسانەی پێشتر لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەبوون، ئاماژەیان بەوەکردووە، کە ئەو دەنگەدەرە هێندراوانە وتوویانە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێیان راگەیەندراوە، کە ئەگەر تا کاتی هەڵبژاردن لێرە بمێننەوە خانووەکان بۆ خۆتان دەبێت.

لە ناوچەی ئارتەمێت نزیکەی ٧٦ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی خۆجێییدا کە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، کاندیدی هەدەپە لەسەدا ٥٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، بەڵام ئاکەپە مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ دەرنەکرد و لە بری ئەو قەیومێکی دانا.

هـ . ب