ئاکەپەییەکان دەستیان بەسەر زەوی و پارکی گەلدا گرت

ئاکەپەییەکان دەستیان بەسەر ئەو پارکە نوێیەدا گرت کە لە گۆڕەپانی پیشەسازی وان دروست کرابوو. هەروەها ئاکەپەییەکان بۆ ئەوەی لە ناو پارکەکەدا دوکانی نایاسایی دروست بکەن دەستیان بە کارکردووە.

پارکی پیشەسازی وان لە ساڵی ١٩٨٨ دروستکراوە. ئاکەپەیی دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرتووە کە لەو کاتەوە وەک پارک بەکاردەهێندرێت.

دوای ئەوەی بورهان کایاتورک وەک پەرلەمانتاری ئاکەپەی وان هەڵبژێردرا، بە رێگەپێدانی شارەوانی توشبای ئاکەپەیی، کۆمپانیای بیناسازی بایرام کایاتورک کە برازای بورهان کایاتورکە دەستی بە کارەکانی کرد. ئاکەپەییەکان دەیانەوێت لە ٣٨٥ کەس کە زەوییەکانیان کەوتووەتە تەنیش پارکەکە زەوی وەربگرن و لە هەر کامێکیان ٣ بۆ ٧ مەتر زەوی بکڕن. هەروەها کۆمپانیاکە بەڵێنی بە دوکانداران داوە کە دوکانیان بۆ دروست بکات.

بەهۆی ئەوەوە دوکانداران سەردانی دادگایان کردووە. پێنجەمین دادگای ئاسڵیەی وان بڕیاریدا کە کارەکانی بیناسازی لە ناوچەکە رابگیرێن. بەڵام سەرباری بڕیاری دادگاش بریکاری سەرۆکی شارەوانی توشبای ئاکەپەیی بە بەرپرسانی کۆمپانیاکەی وتووە، 'ئێوە بەردەوام بن لە کار، بڕیاری دادگا گرنگ نییە' و بەم جۆرە کارەکانی بیناسازی لەو ناوچەیە بەردەوامە. سەرباری ئەوەی بەرپرسانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هاتنە ناوچەکە و لە ژێر ناوی رێککەوتن لەگەڵ دوکاندارەکاندا کۆبوونەوە، بەڵام دوکاندارەکان نەچوونە ژێربار و پێشنیازەکانیان رەتکردەوە.

ئەو ئاکەپەییانەی دەستیان بەسەر زەوی و پارکی دوکانداراندا گرتووە، بۆ ئەوەی لەناو پارکەکەدا دەست بە دروستکردنی دوکانی نایاسایی بکەن دەستبەکاربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی پشتگیری سەردانی بورهان کایاتورک پەرلەمانتاری ئاکەپەییان کردووە و ئەویش داوای لێکردوون بە زوویی کارەکانیان بگەیەننە ئەنجام.

بەو هۆیەوە جارێکی دیکە دوکاندارەکان سەردانی دادگایان کردووە و داواکارن کارکردن لەو پارکەدا رابگیرێت. دوکاندارەکان چاوەڕێی بڕیاری نوێین دادگان لەو بارەوە.

هـ . ب