گۆشەگریی توندکراوی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئیمرالی بەردەوامە. کاوە ئەڤرەن گەریلای هەپەگە لە دیمانەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لەو گۆشگیریەکە و هێرشەکانی سەر کوردستان کرد.
کاوە ئەڤرەن تیشکی خستە سەر ئەوەی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەیەکی دوور و درێژە لە ژێر گۆشەگیریدایە و وتی:" گۆشەگیرکردنی رێبەرەکەمان، هاوکات بە واتای گۆشەگیرکردنی گەلی کورد دێت. دوژمن ئەوە باش دەزانێت کە رێبەرەکەمان بۆ ئەوان مەترسیدارە، بۆیە گۆشەگیریەکە رۆژ بە رۆژ توندتر دەکاتەوە. بۆ ئەوەی ئێمەش وڵامی ئەو گۆشەگیریە بدەینەوە، لە رووی سیاسی و سەربازیەوە لە هەموو گۆڕەپانەکان دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین. تەنها بەم رێگایە دەتوانین رێبەرەکەمان ئازاد بکەین."
گەریلای هەپەگە کاوە ئەڤرەن هاوکات تیشکی خستە سەر خۆڕاگریی گەریلاکان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر خاکی کوردستان و وتی:" ئێمە تا چەند هێرش بکەینە سەر دوژمن، هێندە مەجبوری رێبەر ئاپۆ دەبێتەوە. خۆڕاگریی هەڤاڵان، دوژمن دەخاتە تەنگانەوە. بۆیە دەوڵەتی تورک لە هەموو روویەکەوە دەستی بە ئەنجامدانی هێرش کردووە."
'دەوڵەتی تورک لە ناو ترسدا دەژیت'
گەریلا ئەڤرەن راشیگەیاند، گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد بەشێکە لە شەڕی تایبەت و وتی:"بۆ ئەوەی گەل نەتوانێت هێز لە رێبەرەکەی وەربگرێت، گۆشەگیریەکە توندتر دەکاتەوە. هەموو زلهێزەکانیش پشتیوانی لەو گۆشەگریەی دەوڵەتی تورک دەکەن. دەوڵەتی تورک ئێستا لە ناو ترسێکی گەورەدا دەژیت، بۆ ئەوەی بشتوانێت خۆی لەو ترسە رزگار بکات، هێرش دەکاتە سەر رێبەرایەتی و گشت کوردستان. رزگاربوونی خۆی لەو هێرشانەدا دەبینێتەوە. بەم شێوەیە دەیەوێت گەلانی تورکیا هەڵخەڵەتێنێت. ئەگەر تێکۆشانی گەل و گەریلا ببێت بە یەک، ئەوا لە کوردستان سێبەری دوژمن نامێنێت."
ز.ش