له شه‌نگال له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه شه‌ڕه‌كه‌ره بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوو ئه‌ندامی یه‌به‌شه شه‌هیدبوون و دوو كه‌سیش برینداربوون. فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه به راگه‌یه‌نراوێكی نوسرا ناسنامه‌ی هه‌ر دوو هاوڕێیانی خۆی ئاشكرا كرد و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و شه‌نگالییه‌كان كرد.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه به‌م جۆره‌یه:
"له رۆژی 21.01.2022دا ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ر هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانمان. له‌و هێرشه‌دا ئازاد ئێزدین و ئه‌نوه‌ر و تۆڵهه‌ڵدان شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا دوو هاوڕێی دیكه‌شمان برینداربوون.
هاوڕیی هێژامان فه‌رمانده ئازاد ئێزدین له ته‌مه‌نی كه‌می خۆیدا شایه‌تی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی بوو. دوایین جار ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری شه‌نگالیدا، هاوڕێمان ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی له ناو دڵی خۆیدا گۆڕی بۆ په‌یمانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و له یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنی یه‌به‌شه تا دوا ساتی ژیانی خۆی به له‌خۆبوردوویی گه‌وره‌وه به‌شداری له كار و خهباتهكاندا كرد. هاوڕێ ئازاد رێگای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سه‌رفرازی له ناو هێزی گه‌لی خۆی یان یه‌به‌شه‌دا بینیه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شداری له كار‌و چالاكیه‌كاندا كرد. له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕڤان بوو تا ئاستی فه‌رمانده‌یی چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه گرتیه ئه‌ستۆ و هه‌ڵوێسته‌كانی بوونه وه‌ڵام بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی، هه‌موو كات له ناو تێكۆشاندا بوو. شه‌ڕڤانێكی دڵگه‌رم، خاوه‌ن هه‌ڵوێست، بوێر و روون بوو. فه‌رمانده‌یه‌كی تێكۆشه‌ر، به ئیراده، خاوه‌ن بڕوا، تۆڵه‌سێن، داهێنه‌ر، ره‌نجده‌ر و په‌یوه‌ست به دۆزی خۆیه‌وه بوو. ئه‌و به هاوڕێیه‌تی پاك و بێگه‌ردی خۆی بووه هێمای هه‌ڤاڵێتی. له شه‌ڕی دژی داعشی دوژمنی مرۆڤایه‌تییه‌وه بگره تا ته‌واوی هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال شان به شانی شه‌هید به‌رخودان، شه‌هید زه‌رده‌شت، شه‌هید دژوار، شه‌هید پیر حه‌مید و شه‌هید بێرڤانهكان سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر، به‌رد به به‌رد له دژوارترین شوێنه‌كاندا و له پێشه‌وه به‌شداربوو. به دڵێكی گه‌وره‌وه ئامێزی بۆ ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی كرده‌وه. هاوڕێ ئازاد به په‌یمانی ئازادكردنی شه‌نگال و به‌دیلگیراوه‌كان له‌سه‌ر رێبازی مام زه‌كی، مام به‌شیر و سه‌عید حه‌سه‌ن و ته‌واوی شه‌هیدانی قاره‌مانمان به‌ڕێدا رۆیشت و هه‌موو كات شایسته‌ی په‌یمانه‌كه‌ی خۆی بوو ئه‌ركه‌كانیشی به‌ئه‌نجام گه‌یاند. هه‌روه‌ك چۆن هاوڕێمان فه‌رمانده‌ی هێژا له هه‌موو بوارێكی ژیاندا په‌یوه‌ستی دۆزه‌كه‌ی خۆی بوو، له‌سه‌ر ئه‌و بهڵێكه تێكۆشانی كرد، هه‌روه‌ك چۆن په‌یوه‌ستبوونی خۆی به گه‌ل و به‌شه‌هیدان درێژه‌ی به رێگای ئازادی‌دا و هه‌روه‌ك چۆن رێگای مام زه‌كی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد، بووه هێمایه‌كی گه‌ل و هاوڕێیانی خۆی، ئێمه به هه‌ڵوێستی لێپرسینه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دوژمن تێده‌كۆشین.
هاوڕێی ئێمه ئه‌نوه‌ر بهوڵاتپارێزی خۆیه‌وه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا تێكه‌ڵ به ریزه‌كانی یه‌به‌شه بوو. به تاسه و حه‌زی خوڵقاندنی ژیانێكی ئازاده‌وه هه‌موو كات له ریزه‌كانی پێشه‌وه جێی خۆی له ناو به‌رخوداندا گرت. ته‌واوی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی گرتیه ئه‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێیان بكات، لهخۆبوردوییهكی زۆری نواند. به‌و فیداكاری و له‌خۆبوردووییه‌وه بوو به ناوی به‌رخۆدێری گه‌نجی ئێزدخان. هاوڕێ ئه‌نوه‌ر به تێكۆشانی خۆیه‌وه بووه هێمای تێكۆشانی گه‌نجانی ئێزدخان. له كه‌سایه‌تی خۆیدا ژیا و ژیاندی. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌مه و شه‌ڕی تایبه‌ت كه له‌سه‌ر گه‌نجانی ئێزدخان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به وڵاتپارێزی خۆی و به په‌یوه‌ستبوونی خۆی به گه‌له‌وه بووه وه‌ڵامێكی به‌رجسته و به‌رچاو. هه‌ڤاڵمان ئه‌نوه‌ر، له كاروانی ئازادی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی گوێی به به‌ربه‌سته‌كان نه‌ده‌دا. هه‌ڤاڵێك بوو كه هه‌موو كات سه‌ركه‌وتنی به بنه‌ما گرتبوو.
له یه‌كه‌م رۆژه‌وه تائێستا له پێناو ژیانێكی ئازادا ئێمه به به‌رخودان، زه‌رده‌شت، مام زه‌كی، ژیا، بێریڤان، ئارین، مام به‌شیر، سه‌رحه‌د، ئێزدی و دژوارهكانهوه قوربانی به‌نرخمان دا. بۆ هێنانه‌دی خه‌ون و ئامانجه‌كانی شه‌هیدان ئێمه خۆشمان قوربانی ده‌كه‌ین و هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه ناكشێینه‌وه و به‌ڵێن به‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌مان ده‌ده‌ین كه داگیركردنی خاكی شه‌نگال ته‌نیا له خه‌یاڵی دوژمن و هاوكاره‌كانی دوژمن ده‌مێنێته‌وه. داگیركردنی خاكی پیرۆز بۆ دوژمن له خه‌یاڵێكی بۆش و به‌تاڵ زیاتر نابێت. ئه‌گه‌ر دوژمنی پاكتاوكه‌ر و داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ هاوكاره ناپاكهكانیانی له رێگه‌ی هێرشه‌كانیان له دژی ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی، پێیان وایه ئێمه ده‌ستبه‌رداری دۆزی خۆمان ده‌بین، با هه‌رگیز له‌بیر نه‌كه‌ن كه ئێمه له ناو هه‌لومه‌رجی زۆر دژوار و ئه‌سته‌مدا و بێ ده‌رفه‌تیدا ده‌ستمان به تێكۆشان كردووه. ئێمه پهیمانمانداوه به ژیان له شه‌نگالێكی ئازاد. جیا له‌وه ئێمه بۆ خۆمان هیچ شتێكی تر په‌سه‌ند ناكه‌ین. هیچ شتێكی تر بۆخۆمان به ماف نابینین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه گیانبازی گه‌لی خۆمانین. هه‌روه‌ك چۆن هاوڕێمان ئازاد تا دوا ساتی ژیانی خۆی بۆ كو‌لتور، باوه‌ڕ، ئایین و شكۆی كۆمه‌ڵگا تێكۆشاون و گیانی خۆیان كردوه‌ته قوربانی، ئێمه‌ش بۆ شایسته‌بوونی شه‌هیدان تا دوا ساتی ژیانمان تێده‌كۆشین.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌ی هێژا ئازاد و له كه‌سایه‌تی هاوڕێ ئه‌نوه‌ردا ئێمه یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ژنی خۆمان له به‌رده‌م یادی ئه‌وان ده‌چه‌مێنین. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه هێژاكانمان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین".
ناسنامه‌ی شه‌هیدان به‌م جۆره‌یه:
كۆد: ئازاد ئێزدین
ناو و پاشناو: سلێمان شه‌مۆ یوسف
رێكه‌وتی له‌دایكبوون: 11.02.1993 سیبا شێخ خدر
رێكه‌وتی شه‌هیدبوون: 21.01.2022 ده‌روازه‌ی شیلۆ
كۆد: ئه‌نوه‌ر تۆڵهه‌ڵدان
ناو و پاشناو: ناجی حاجی سه‌برۆ
رێكه‌وتی له‌دایكبوون: 1996 خانه‌سور
رێكه‌وتی شه‌هیدبوون: 21.01.2022 ده‌روازه‌ی شیلۆ
هـ . ب