یه‌په‌سه له به‌رامبه‌ر هێرشه نه‌ژادپه‌رستیه‌كان بانگه‌وازی خۆپاراستنی راگه‌یاند
یه‌په‌سه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه نه‌ژادپه‌رستیه‌كان له دژی كوردان و رایگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین كه له سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن خۆڕاگری بكه‌ین".
یه‌په‌سه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه نه‌ژادپه‌رستیه‌كان له دژی كوردان و رایگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین كه له سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن خۆڕاگری بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌په‌سه له باره‌ی هێرشه نه‌ژادپه‌رستیه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئه‌و هێرشانه ته‌نیا له دژی كوردان نین، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا له دژی ئه‌رمه‌ن، سوریان، ئاشور، كلدان، روم و گه‌لانی جیاواز، عه‌له‌وی و ئێزدییه‌كان ده‌كرێن، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركه. ئه‌و هێرشانه زیاتر ده‌بن. ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خۆی، له خوێندنگه و راگه‌یاندن، سیاسه‌ت و هونه‌ری خۆی به سیاسه‌تی یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك دین و یه‌ك زمان ‘كه‌سانی تر‘ بۆخۆی ده‌كاته ئامانج. خۆی له خۆیدا به وتنی ‘چه‌نده به‌خته‌وه‌ره ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت توركم‘ له مێژووی خۆیدا رایگه‌یاندووه، كه مافی ژیانی ئازاد ناداته كه‌سانێك كه تورك نین. ئه‌وانه‌شی كه تورك نین كاتێك له‌به‌ر گوشاره‌كان ده‌ڵێن ئێمه توركین ئه‌وه دادیان نادات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاشیزمی كۆماری تورك بیركردنه‌وه‌ی خوێنی پوختدایه.
له دوایین نمونه‌دا له ساكاریا كاتێك كرێكارێكی وه‌رزی كورد به ناوی ئه‌سه‌د ئاتابای داوای كرێی خۆی ده‌كات له‌لایه‌ن فاشیستێك به ناوی سه‌لیم چابوكه‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر. ئه‌سه‌د ئاتابای كاتێك بۆ سكاڵا ده‌چێته قه‌ره‌قۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌لیم چابوك بگه‌یه‌نرێنه رێككه‌وتن رووبه‌ڕووی گوشار ده‌كرێته‌وه. موختار پێیده‌ڵێت، ‘ئه‌م رووداوه بۆ راگه‌یاندن باس مه‌كه، یان ئه‌وه‌تا كه‌س ناهێڵێت لێره كار بكه‌یت‘ و له‌گه‌ڵیشدا هێرشبه‌ره‌كه به‌رده‌دات. مرۆڤ به هۆی ئه‌و دۆخه‌وه ئه‌سته‌مه تووشی سه‌رسوڕمان بێت. سه‌لیم چابوك به‌و خه‌ڵاته‌ی كه وه‌ریگرتووه سبه‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر كوردێكی تر ئاماده‌كراوه. له دوو ساڵی رابردوودا زۆر نمونه‌ی ئه‌وه‌مان بینیوه. له مه‌رامای كۆنیا له ٢٢ی ته‌مموزی ٢٠٢١ دا حه‌كیم داڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوو كوژرا. فاشیستێكی تریش ٧ كه‌سی كوردی كوشت. له سوڵتانداغیای ئه‌فیون ٧ كورد برینداربوون. له ئه‌ڵماداغیای ئه‌نقه‌ره هێرشكرایه سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد. له چۆروم، ئه‌ڵماڵیای ئه‌نقه‌ره، ئاكچاكۆجای دوزجه‌ی، له بورسا و زانكۆی ئاكده‌نیزی ئانتالیا هێرشكرایه سه‌ر بنه‌ماڵه و گه‌نجانی كورد. گه‌لی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كوردی قسه ده‌كات، گوێ له موزیكی كوردی ده‌گرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت، من كوردم هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك چۆن له سێواس، مه‌رعه‌ش و چۆروم رێگه‌ی بۆ هێرشكاره‌كان خۆش كرد ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ده‌ستی كاراكته‌ره فاشیسته‌كان كوردستان به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌به‌ن و له شاره توركنشینه‌كانیش سوێندیان خواردووه كه كوردان پاكتاو بكه‌ن.
ملكه‌چبوون و سه‌ردانه‌واندن به‌رامبه‌ر به فاشیزم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان زیاتر بن. ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فاشیزمه بێده‌نگ نه‌بن و خۆیان بپارێزن. كاتێك مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ماف، یاسا و دادپه‌روه‌ری له ده‌وڵه‌ت هه‌بێت ئه‌مه به واتای خۆخه‌ڵه‌تاندنه. ئێمه بانگه‌وازمان بۆ گه‌نجانی كورد و گه‌لی كورده كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كۆلۆنیالیزمه بهێنن و فاشیزم تێكبشكێنن له‌سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن خۆڕاگری بكه‌ن".
هـ . ب