فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) له‌باره‌ی هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢٦ی ئه‌یلول بۆ سه‌ر هه‌رێمی ئاسۆس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"وه‌ك ته‌واوی رای گشتیی ده‌زانێت هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان له مانگه‌كانی رابردوو زیاتر بوون. له به‌رامبه‌ر داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، گه‌ریلاكانی كوردستان له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به‌رخودانی مێژوویی ده‌كه‌ن و داگیركه‌رانیان شپرزه و بێده‌ره‌تان و لاواز كردووه. به هۆی ئه‌و بێچاره‌یی تێیكه‌وتووه، داگیركه‌ری توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشمان زۆر جار رووبه‌ڕووی هێرشی ئاسمانی بووه‌ته‌وه.
له ٢٦.٩.٢٠٢٢ كاتژمێر ١٠:٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی تا كاتژمێر ١٧:٠٠، دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی ئاسۆسدا سوڕانه‌وه. له دوانیوه‌ڕۆدا كاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٦:٠٠ بێ پسانه‌وه فڕۆكه‌ی شه‌ڕی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رێمی ئاسۆس و دهستاییهكانی گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ١٥ جار بۆردومان كرد. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وت. ته‌نیا باخ، دێبه‌ر و زه‌ویی گه‌له وڵاتپارێزهكهمان زیانی به‌ركه‌وت.
جارێكی تر له ١٦ی ئه‌م مانگه‌دا گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری ئێران ده‌ستی به راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان كرد. رژێمی ئێران له هێرشه‌كانی دا بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل ده‌یان كه‌سی شه‌هید كردووه و هێرشیشی بۆ سه‌ر هێز و بزوتنه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نجامداوه. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵات و ئێران به ره‌وا ده‌زانین، هێرشه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. هه‌وره‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان به هۆی ئه‌و هێرشه كوشندانه‌ی له‌م جۆره ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێویسته بزانن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه و پێویسته كۆتایی به‌و هێرشانه بهێنن و رێگه له به‌رده‌م مافی گه‌ل كه خوازیاری دیموكراسیه بكه‌نه‌وه.
له قۆناغێكی به‌م جۆره‌دا، هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی تورك و ئێران به شێوه‌ی هاوته‌ریب و هاوشانی یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن، مایه‌ی بیركردنه‌وه و نیگه‌رانیه له‌لای گه‌له‌كه‌مان. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان پێویسته د‌رك به قۆناغه‌كه بكه‌ن و به وشیارییه‌وه بجوڵێنه‌وه".
هـ . ب