یەجەوەکە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی کردە ئامانج
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، لە شاری ئامەد لە دژی ماڵێک کە تێیدا لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورک مادەی هۆشبەر دەفرۆشرا، چالاکییان ئەنجامداوە.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، لە شاری ئامەد لە دژی ماڵێک کە تێیدا لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورک مادەی هۆشبەر دەفرۆشرا، چالاکییان ئەنجامداوە.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە گەڕەکی کوچای ئامەد/پەیاس، ماڵێک دەستنیشانکرا کە لەژێر چاودێری دوژمن مادەی هۆشبەری تێیدا دەفرۆشرێت".
یەجەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٠:٠٥ چالاکییەکیان دژی ئەو ماڵە ئەنجامداوە.
جێی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامانج و هێڵی تێکۆشانی یەکێتیەکەی لە رێگەی ١٣ خاڵەوە دەستنیشان کرد، وتیشی: دەست بە ئامادەباشی بۆ چالاکی بێ پسانەوە دەکەن.