ئەندامانی DFG و MKG سەردانی گۆڕی گوڵستان تارایان کرد

ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا MKG و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات DFG، سەردانی گۆڕی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد و ڕایانگەیاند: "ئێمە لە نووسینی ڕاستییەکان بۆ ساتێکیش پاشەکشە ناکەین."

ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا MKG و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات DFG سەردانی گۆڕی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد کە لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا لە گەڵ هەڤاڵەکەی هێرۆ بەهادین لە سەید سادق لە باشووری کوردستان شەهید بوو.

ڕۆژنامەنووس کبریە ئەڤرەن ئەندامی MKG و DFG لە سەر ناوی بەشدار بوانەوە لە سەر گۆڕی گوڵستان تارا لە ئێلح قسەی کرد و وتی: "دەنگی ڕۆژنامەوانی ئازاد قەد بێدەنگ نەبووە و نابێت. هەروەک چۆن پێشتر ڕاستیەکانمان بە خوێنی خۆمان نووسیوە، ئەمڕۆش ئەگەر پێویست بکات بە خوێنی خۆمان ڕاستی دەنووسینەوە. بەڵێن بە شەهیدانی ڕێگەی ڕاستی دەدەین کە بۆ ساتێکیش لە نووسینی ڕاستیەکان پاشەکشە ناکەین."