لە سلێمانی ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا کرایە ئامانج

لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان لە دژی ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا هێرشی چەکداری ئەنجام درا.

لە شاری سلێمانی ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لەو شارە هێرشی چەکداری ئەنجامدرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان سێ گولـلە بەر ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا کەوتووە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەیەکی شارەکە. هەر بەپێی زانیارییەکان دۆخی بریندارەکە ناجێگیرە.

هێرشەکە لەبەردەم بینای کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیایەوە ئەنجامدراوە و تائێستا ناسنامەی هێرشبەرەکە نەزانراوە.

لەبارەی ناسنامەی ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیاوە زانیاری رانەگەیەندراوە و تائێستاش لەسەر هێرشەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدراوە.

هـ . ب