یەبەشە: لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا دوو فەرماندەمان شەهید بوون

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فەرماندەکانی یەبەشە پیر چەکۆ و ئاگر جەعفەر شەهید بوون.

فەرماندەیی گشتی یەبەشە سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆی شنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرماندەکانی یەبەشە پیر چەکۆ و ئاگر جەعفەر و شەڕڤانێکی دیکە، کاتێک هەوڵیاندا بچنە پرسەی دوو گەنجی ئێزدیەوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کرانە ئامانج و  هەردوو فەرماندە پیر چیکۆ و عەگیر شەهید بوون و شەڕڤانیکیش بریندار بوو.

لە بارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەک بە فرۆکەی بێدرۆکەوان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلیک و تیایدا دوو فەرماندەیان شەهید بوون و هەڤاڵێکیان برینداربووە.

 باسی لەوەکردووە ئەو سێ هەڤاڵيیان لە کاتیکدا کراونەتە ئامانج کە بەریگاوەبون بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەکدا و  دەشڵێت: ئەم هێرشە فاشیستییە بۆ سەر خەڵکی ئێزدی یەکەم جار نییە.

ڕونیکردوەتەوە: فەرماندەی ئازیزمان شەهید پیر چەکۆ (سەعید عەلی بەدەل) ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشەی کردوە بۆ ئەوەی لەبەردەم فەرمانی ٧٣هەمدا بگاتە هاواری خەڵکی ئێزدیمان.

یەبەشە ڕونیشی کردووەتەوە: هەڤاڵ شەهید ئاگر لە ساڵی ٢٠١٤دا فەرمانی ٧٣یەمینی بینی کۆمەڵکوژیی سەر گەلی ئێزدیمان کاریگەری زۆری لەسەر هەبووە بە ئیرادەی بەرز و بە فیداکارییەکی گەورە و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادکردنی شنگال و دامەزراندنی خۆبەریوەبەری شنگال ڕۆڵێکی گرنگی لە ئازادکردنی شنگالدا گێڕاوە.

ویڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو شەهیدەکە و خەڵکی ئێزدی کردوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ شەڕڤانە بریندارەکە خواستووە.

ناسنامەی شەهیدەکان

 نازناو: پیر چەکۆ

ناو: سەعید عەلی بەدەل

ناوی دایک و باوک: کینێ – عەلی

شوێن و بەرواری بەشداریکردن: ٢٠١٦- زاخۆ

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٧شوباتی ٢٠٢٣- بەحراوە

 ***

نازناو: ئاگر جەعفەر

ناو: خەیری خدر خەلەف

ناوی دایک و باوک: خەزەڵ – خدر

شوێن و بەرواری بەشداریکردن: ٢٠١٤- خانەسۆر

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٧شوباتی ٢٠٢٣- بەحراوە

ف.ق