یەپەگە ئامارا ڕۆناهی بەبیرهێنایەوە

یەپەگە شەهید ئامارا رۆناهی بەبیرهێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆبانێ شەڕی دژی داعشی کردبوو و ڕایانگەیاند کە هەرگیز خەبات و بەرخۆدانی ئامارا لەبیر ناکەن.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، فەرماندە ئامارا ڕۆناهی لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی دڕندەی تورکدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ شەهید بوو.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید ئامارا رۆناهی بەبیرهێنایەوە.

راگەیەنراوەکەی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە ماندووبوون و فیداکاری و قارەمانێتی بێوچان بنیات نرا. لە سەختترین ساتەکانی شەڕی داگیرکاریدا هەزاران گەنجی کورد لە هەر چوار لای کوردستانەوە چوونە بەرەکانی جەنگی ڕۆژاوا و بە ورەیەکی زۆرەوە شەڕیان کرد کە دەیانزانی مەترسی لەسەر ڕۆژاوا مەترسییە بۆ سەر هەموو کوردستان و داستانی قارەمانانەیان نووسیەوە. بەدڵنیاییەوە لە سەختترین و مەترسیدارترین ڕۆژەکاندا گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل چیاکانی کوردستانیان بەجێهێشت و بەرەو دەشت و شارەکان هاتن و وەک قەڵغان لەدژی چەتەکانی داعش گیانی خۆیان بەخشی. یەکێک لەو گەریلایانە شەهید ئامارا رۆناهی بوو کە ناوی راستەقینەی گامزە لاچینە.

هەڤاڵ ئامارا کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە چیاکانی باکووری کوردستانەوە رووی لە شاری کۆبانێ کرد، شاهیدی دڕندەیی چەتەکانی داعش بوو و بە تووڕەیی تۆڵەسەندنەوە جێگەی خۆی لە ریزەکانی پێشەوە گرت و لەگەڵ هەڤاڵانیدا، شاری کۆبانێ و هەموو جیهانیان لە چنگی چەتەکانی داعش رزگار کرد.

هەڤاڵ ئامارا چەندە ماندووبوون و قوربانیدانێکی زۆری لە سەختیەکانی شەڕدا داوە، ئەوەندەش ماندووبوونێکی زۆری لە کار و چالاکییەکانی ناوەندی پەیوەندییەکانی یەپەگەدا داوە. ئامارا هاوشێوەی ئاگری و ئەیلول و حەقی و غەریب و جانشێر بوو بە دەنگی شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە. لە ڕێگەی ئامانجەکەیەوە سەختی شەڕی ڕۆژاوا و خۆڕاگری شەڕڤانانی بۆ هەموو جیهان نیشان دا.

لە جەنگدا، زۆر وریای هێرشکردنە سەر ژنان و منداڵان ڤوو. زوڵمی سەر ئەوان، ئازارەکانیانی وەک ئێش و ئازار و زوڵمی خۆی دەبینی و بۆ پاراستنیان بێ دوودڵی خەباتی کرد.

هەڤاڵ ئامارا جارێکی تر رۆڵی پێشەنگ لە پرۆسەی راگەیاندندا گێڕا و چالاکانە لە هەموو بەشێکی کاری راگەیاندنی یەپەگەدا جێگەی خۆی گرت. لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا لە نێو هاوەڵەکانیدا بوو. هەندێک جار بە دەفەکەی، هەندێک جار بە دەنگێکی ڕوون و هەندێک جار بە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی شەڕی کۆبانێ، دەچێتە ناو دڵی هەموو هەڤاڵانیەوە. لە هەموو بوارێکدا جێپەنجەی لەبیرنەکراوی لە دڵ و دەروونماندا بەجێهێشت. لە ناوەندی پەیوەندی یەپەگە نوێنەرایەتی ئەو ژنەی دەکرد کە خاکیبوونەیەوە  ژیان و خەبات و شۆڕش بەڕێوەدەبات. لە چالاکیی راگەیاندنیدا، ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، قارەمانیی هاوڕێکانی و ڕاستی ژیانی ئازادیخوازانی کردە ڕاستی شۆڕش لە مێژوودا. وەک ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە کە گەیشتووینەتە ئەم ڕۆژانە و لە هەموو بوارێکدا کارەکانمان بە شێوەیەکی گشتگیر بەڕێوە دەبەین، ئەوە لە سایەی کاری هەڤاڵ ئامارا و کاری دەیان شەهیدی راگەیاندنی یەپەگەدایە.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر هەموو شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد لە کەسایەتی ئامارا رۆناهی بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە بۆ شوێنکەوتنی دەنگی حەقیقەت. بەو پێنوس و رێنماییانەی کە  لەوانمان وەرگرتووە، دەبینە دەنگی ئازادی و راستی".

ف.ق