ئۆپەراسیۆنی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە هەندێک لە شارەکان

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە هەندێک لە شارەکان، ٤ کارگە، ٢ بازاڕگە، ئۆتۆمبێلێک و دەیان پالێتی بیناسازی سووتێران.

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی ١٨ی شوبات لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە تۆپرانجیلار دەیان پالێتی بیناسازی سووتێنران.

هەروەها دەستپێشخەرییەکە ڕایگەیاندووە لە ١٩ی شوبات ئۆتۆمبێلێک لە شاری مێرسین، لە ٢٢ی شوبات بازاڕێک لە بەیلیکدوزو لە ئەستەنبوڵ، کارگەیەکی مۆبیلیات لە ئیناگول لە بورسا، بازاڕێک لە ناوچەی کاغەز لە ئەستەنبوڵ، لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩کارگەیەک لە سەلجوک لە ئیزمیر. کارگەیەکی پلاستیک لە مێرسین و هەروەها کارگەیەک لە گەبزە کۆجا عەلی ئاگردراون و سووتێنران.