ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە سلۆپی؛ ٥ کەس دەستگیرکران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە سلۆپی ٥ کەس دەستگیرکران.

ئەم بەیانییە پۆلیسی جوڵەى تایبەت لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە پارێزگای شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵی هاووڵاتیان لە گەڕەکەکانی جودی و باشاک.

 لەو هەڵکوتانەدا نورشەن شەن، مەحسون ئۆنوک و ٣ کەسی دیکە دەستگیرکران، کە تا ئێستا ناویان نەزانراوە.

ئەو دەستگیرکراوانە بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلۆپی.

دەوترێت لەوانەیە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زیاتر لەوە بێت، کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە.

ژ.ت