ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە رۆژی ٨ی کانوونی دووهەم لە رۆژهەلاتی کوردستان ٣ چالاکی ژنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستگیرکران. هەر سێ ژنە چالاک گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
لە رۆژی ٨ی کانوونی دووهەم لە رۆژهەلاتی کوردستان ٣ چالاکی ژنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەئەمنیەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستگیرکران. هەر سێ ژنە چالاک گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
سێ ژنە چالاکوانی کورد کە لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران دژبە کورد، دەستگیرکران، گوازراونەتەوە بۆ زیندانە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ.
لە ڕۆژی ٨ی کانوونەوە ، ڕژیمی ئێران دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسی دژبە خوێندکاران، چالاکوانان و هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا تا ئێستا بە لانیکەمەوە ٣٤ کەسیان دەستگیرکردووە.
بەپێی هەواڵی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ سێ ژنه چالاكوانی مهدهنی كورد به ناوهكانی “عهزیمه ناسری، دهریا تاڵهبانی و ئهسرین محهمهدی”، كه ڕۆژی ٩ی کانوون ، له شارهكانی بۆكان، مههاباد و تاران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون، گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئەمنیی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری ورمێ.
بەپیێ دوایین زانیارییەکان، لەو ٣٤ کەسەی لەم ماوەیەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەختی ئێران دەستگیرکراون، تەنیا کەسێکیان بەناوی ‘سهلمان ئهدوایی’ دوای چەند ڕۆژ سەربەستکراوە و ئەوانی دیکە هێشتا لە زیندانە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێراندان و چارەنووسیان نادیارە.
ک-ش