ئێران ٣ گەنجی کوردی دەستبەسەرکرد
هێزەکانی ئێران ٣ گەنجی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد و چارەنووسیان نادیارە.
هێزەکانی ئێران ٣ گەنجی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ٣ گەنجی کورد بە ناوەکانی خالد محەمەدیان، ئەمین بازیان (٢٢ ساڵ) و وەیسی غەفوری (٢٥ ساڵ) لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و براونەتە شوێنێکی نادیار.
چارەنووسی ٣ گەنجەکە نادیارە.
هەروەها لە چەند ڕۆژی پێشوو، لە پیرانشار ٦ کەس دەستبەسەرکران و لە مانگی تشرینی دووەمیشدا ٤٥ هاوڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.