یەرەکە: لە ئاسۆس بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە هەڤاڵێکمان شەهید بوو

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕایگەیاند "بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٤ ی حوزەیران بۆ سەر هەرێمی ئاسۆس، هەڤاڵێکمان شەهید بوو".

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی ڕۆژانی ٣ و ٤ ی حوزەیران بۆ سەر هەرێمی ئاسۆس.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ٣ و ٤ ی حوزەیران، فڕۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکان بەسەر هەرێمی ئاسۆس دەسوڕانەوە، لە ٤ی حوزەیران لە گوندی گەڵاڵە دەوروبەری کاتژمێر ٢٠:٠٠، ئەوکاتەی هەڤاڵەکانمان لە ئەرکی خۆیاندا بوون، هێرشکرا و دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بۆردومانی کرد".

دووپاتی کردەوە "بەهۆی هێرشەکەوە هەڤاڵێکمان شەهید بوو، لە ڕۆژانی ئایندە ناسنامەی شەهید بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین".