ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی 322 هه‌میندایه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار تێكۆشانی خۆیان له پێناو دادپه‌روه‌ری بێ پسانه‌وه درێژه‌پێده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ رۆژی 322هه‌مینی ئێشكگری دادپه‌روه‌رییه.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار تێكۆشانی خۆیان له پێناو دادپه‌روه‌ری بێ پسانه‌وه درێژه‌پێده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ رۆژی 322هه‌مینی ئێشكگری دادپه‌روه‌رییه.
خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ی رحا ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز له 14ی حوزه‌یرانی 2018دا له ناوچه‌ی پرسوسی رحا په‌لاماری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشاریاندا و سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان كوشت. ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی به ناوی فه‌رید شه‌نیاشار، 9ی ئاداری 2021 له به‌رده‌م دادگای رحا له دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌وان كراوه و به داواكاری چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ده‌ستیان به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كرد. ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌كه له رۆژی 322 هه‌میندا به‌رده‌وامه. به هۆی سه‌رما و دۆخی كه‌شوهه‌واوه ئه‌مینه شه‌نیاشار ئێشكگرییه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی پرسوس دژێره پێدا. فه‌رید شه‌نیاشاریش له به‌رده‌م دادگاوه ده‌ستی به ئێشكگرییه‌كه كرده‌وه.
هـ . ب