ئێشكگری دادپه‌روه‌ری له وان و ئامه‌د به‌رده‌وامه
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كه كه‌سوكاری زیندانیانی سیاسی له ئامه‌د و وان ده‌ستیانپێكردووه به‌رده‌وامه.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كه كه‌سوكاری زیندانیانی سیاسی له ئامه‌د و وان ده‌ستیانپێكردووه به‌رده‌وامه.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه و ئازاد ناكرێت، له ئامه‌د و وان به‌رده‌وامه.
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كه بنه‌ماڵه‌كان له نوسینگه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د ده‌ستیان پێكردووه، له رۆژی 65هه‌میندایه و بنهمالچهكان ئه‌مڕۆش سه‌رباری به‌فربارین و داخستنی رێگاكان چوونه نوسینگه‌كه و ئێشكیان گرن.
خه‌زال یڵدرم كه به‌شدار ئێشكگرییهكهیه ئاشكرای كرد، كه ئه‌و به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی كوڕی قسه‌ی كردووه، كه له زیندانی بافاریای سامسۆن زیندانییه و وتی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌ی ته‌واو بووه ئازاد ناكرێت و ئازادكردنه‌كه‌ی دواخراوه. با رۆڵه‌كانمان ئازاد بكرێن. ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت. با چیتر له زیندانه‌كانه‌وه ته‌رم نه‌هێنرێنه ده‌ره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وا سارده و بارینی به‌فر له پاركی كۆشیوڵو تا ئێره به پێیان هاتووم. دوو جار له رێگادا ههڵخلیسكام و كه‌وتم. تا منداڵه‌كانمان ئازاد ده‌كرێن ئێمه لێره ده‌بین".
خوشكی زیندانی ئینجی گوله‌ریش وتی: "ئێمه نامانه‌وێت ته‌رمی زیندانیان له زیندانه‌كان بێته ده‌ره‌وه. ئه‌و به‌فره‌ش كه باریوه ئاگری ناو جه‌رگی ئێمه دانامركێنێته‌وه. چونكه ناتوانین زیندانییه نه‌خۆشه‌كانمان بۆ ساتێكیش له‌بیر بكه‌ین. تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام ئێمه لێره ده‌بین. ئێمه به‌دوای منداڵه‌كانی خۆمانه‌وه‌ین".
وان
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌كان كه له نوسینگه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی وان ده‌ستیان پێكردووه له رۆژی 40هه‌میندا به‌رده‌وامه. زۆر كه‌س سه‌ردانی ئێشكگرییه‌كه‌یان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌كان راگه‌یاند.
هـ . ب