ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ لە ڕۆژی ١١هەمیندایە
دایکانی ئاشتی کە پێشەنگایەتی لە ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دەکەن، لە دژی داگیرکارییەکان وەستانەوە.
دایکانی ئاشتی کە پێشەنگایەتی لە ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دەکەن، لە دژی داگیرکارییەکان وەستانەوە.
چالاکیی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری پیرسوس لە رحا و کۆبانێ دەستیپێکرد لە ڕۆژی ١١هەمیندا بەردەوامە. پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پێشەنگایەتی چالاکییەکە دەکەن. ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە رحا و ئامەد چالاکی ئێشکگری ئەمڕۆیان بەرێوەبرد. گەلێک لە دایکانی ئاشتی لە رحا و ناوچەکانی و لە ئامەدەوە بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە چالاکییەکەدا پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆمەندیمانە" و "نازم و جیهان شکۆمەندیمانن" بەرزکرانەوە. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ڕحا مەیاسر کۆرکماز لە ڕاگەیاندراوەکەدا قسەی کرد و وتی: "هەمیشە ئاشتیمان ویستووە. هەمیشە داخوازیمان بۆ ئاشتی دەربڕیوە و هەرواش دەڵێین. بانگەوازەکەمان بۆ هەموو دایکانە، وەرەن با پێکەوە ئاشتی دروست بکەین".
ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئامەد نافییە یگیت گوتی: "وەک دایکانی ئاشتی ئاشتیمان دەوێت. نامانەوێت خوێنی کەس بڕێژرێت. ئیتر بەسە تا کەی ئەمە بەردەوامە؟ هەمیشە داوای ئاشتی دەکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە تێکۆشان بۆ ئاشتی دەکەن".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی ئاشتی" کۆتایی هات.