ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٠١ەمیندایە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لەپێناو کەسوکارییان کە کوژرابوون داوای دادپەروەری دەکەن، جارێکی تر سەرنجییان بۆ سەر نەبوونی دادپەروەری راکێشا.
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لەپێناو کەسوکارییان کە کوژرابوون داوای دادپەروەری دەکەن، جارێکی تر سەرنجییان بۆ سەر نەبوونی دادپەروەری راکێشا.
ئەمینە شەنیاشار کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی فەرید شەنیاشار کە لە هەمان هێڕشدا بریندارببوو، لەبەردەم دادگای رحا درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
بنەماڵەی شەنیاشار بەهۆی بومەلەرزەی مەرەشەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ چالاکییەکەیان راگرتبوو.
بنەماڵەکە رۆژی دووشەممە جارێکیتر لەبەردەم دادگا دەستیان بە چالاکییەکەیان کردبووەوە. لە چالاکییەکەدا کە لە رۆژی ٧٠١ەمیندایە ئاماژە بە نادادپەروەری کرا.
هـ . ب