ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٢٠ دا لەگەڵ گرووپی ٤٤ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٢٠ دا لەگەڵ گرووپی ٤٤ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٢٠ لەگەڵ گرووپی ٤٤ هەمین بەردەوامە.
مەراسیمی دەستبەکاربوونی گرووپی ٤٤ـم، بە ئامادەبوونی گەل، چالاکوانان لە ناوندەکانی گەنجان، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان بەناوی گرووپی ٤٣ هەمین، ئەمینە کارا تیشکی خستەسەر ٢٥مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گوتی: "بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ویستیان ئاشتیی جڤاکی و پێکەوەژیانی گەلان بنبڕ بکەن، ئەو پیلانگێڕییە ئەمڕۆش لە ئیمراڵی بەردەوامە، ئەمەش هەموو جڤاکی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و گۆشەگیریی توند بەڕێوەدەچێت، هەموو پێوانە مرۆیی، ویژدانی، ئەخلاقی و یاساییەکان پێشێل دەکرێن، ئەمە تاوانە لە دژی مرۆڤایەتیی".
ئاماژەی بەوە کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هزری خۆی پیلانگێڕییەکەی هەڵوەشاندەوە و گوتی: "بەهەموو هێزییەوە هەوڵیدا ئاشتی لەناو گەل و کۆمەڵگەکان پێش بخات، بەڵام ئەم گۆشەگیرییە ئەو تێگەشتنانە دەخاتە مەترسییەوە، ئێمەش وەک گرووپی ٤٣ـەم، ئەو گۆشەگیرییە شەرمەزاردەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ گرووپە نوێیەکە دەخوازین".
گرووپی ٤٤ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەستبەکاربوون.