ئەو ٢ کەسە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە وان کوژراون کەسانی مەدەنی بوون

سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو، لە قەلقەلی "٢ ئەندامی پەکەکەیان کوشتوە"، بەڵام ئێستا ڕوون بووەتەوە ئەو دوو کەسە کەسانی مەدەنین و یەکێکیان خەڵکی گوندی بەخلەجیی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوی تریشیان پەنابەرێک بووە.

لێدوانی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک لەبارەی کوژرانی "٢ ئەندامی پەکەکە" لە قەلقەلی بە درۆخرایەوە. ئەو دوو کەسە لە وان لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە کوژراون یەکێکیکان هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بەخلەجیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەوی تریشیان کەسێکی پەنابەر بووە.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ٢٦ی تەمووز لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردبووە، لە دەورووبەری  گوندی داملاجکی سەر بەقەلقلیی وان ٢ پەکەکەیی لەلایەن سەربازانی سوپاکەیانەوە کوژراون، بەڵام ئێستا روون بووەتەوە ئەو دوو کەسە کەسانی مەدەنی بوون و یەکێکیان خەڵکی گوندی بەخلەجیی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و ئەوی تریشیان کەسێکی پەنابەر بووە.

ژ.ت