ئەو شوانەی کە سەربازانی تورک هەڕەشەی سیخۆڕییان لێکردبوو کوژرا

عومەر دەنیز لە گوندی جەوەکومبێتی شارۆچکەی بازید شوانی دەکرد، لە نزیک خاڵێکی سەربازیی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

عومەر دەنیزی ٣٣ ساڵ کە لە گوندی جەوەکومبێتی شارۆچکەی بازید- ئاگری لەسەر سنووری ئێران شوانی دەکرد، دوێنێ لە نزیک خاڵێکی سوپای تورک بە دووری ٢٠٠ مەتر بەکوژراوی دۆزرایەوە.

هەڕەشەی سیخۆڕییان لێکردبوو

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە، دەنیز بەهۆی ئەوەی بەردەوام جلی هەرێمی لەبەر دەکرد لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هۆشداری پێدەدرا و زۆرجاریش هەڕەشەی سیخوڕیی لێدەکرا.

تەرمی دەنیز بۆ پشکنینی جەستەی بردراوەتە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری ئاگری.