ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید لە بەرنامەی تایبەتی میدیا خەبەر تی ڤی پەرەسەندنەکانی دوای هەڵبژاردنی هەڵسەنگاند و وتی، "لەناو مرۆڤەکاندا هیواهەڵچنین لەسەر دەرەوە هەیە، دەیانەوێت هەندێک کەس لە دەرەوە بێن و هەندێک شتیان بۆ بکەن. بەڵام هەموو کەس دەتوانێت خۆی بکاتە بەشێک لەو پرۆسەیەی گۆڕانکاری. دەمەوێت بە گەنجان، ژنان و گەلان بڵێم کە ئەو هێزەی تورکیا دەگۆڕێت ئێوەن".
ئومید ئەوەشی خستەڕوو کە بە هیوا هەڵچنین لە سەر دەسەڵات و چینە جیاجیان هیچ گۆڕانکارییەک نایاتە ئاراوە و وتی، "پێویستە زۆر باشتر تێکۆشان بکرێت، لە تێکۆشاندا خۆی بخوڵقێنێت و خۆی دروست بکات، بەوەش ئازادی خۆی بەدەستبهێنێت، خۆی بناسێت. گۆڕانکاری لە تورکیا تەنیا بە زیندووکردنەوەی رۆحێکی لەم جۆرە دەستەبەر دەبێت. لەم رووەوە بانگەواز بۆ هەموو کەسێک دەکەم کە لەم سەرەمەدا قۆناغێکی تێکۆشانی لەم جۆرە دەست پێبکەن، هەنگاو بنێن وبەشداری تێدا بکەن".
درێژەی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید بەم جۆرەیە:
"پرسی گۆڕانکاری لە تورکیا بە هەموو دژوارییەکانییەوە بەردەوامە"
قۆناغێکی گرنگ هاتەپێش. هەڵبژاردنەکان لە یادی سەد ساڵەی کۆمار ئەنجامدرا. بێگومان نرخاندمان بۆ کرد و بەردەوامیش دەبین لە نرخاندن.
ناتوانین بڵێین ڕەوشەکە بەو جۆرەیە کە هەڵبژاردن ئەنجامدرا و قۆناغەکە گۆڕا. چونکە ئەو هێزانەی دژی پەرەسەندنی جڤاک و مێژوون و دژیان تێدەکۆشین، دەیانەوێت وەها پیشانی بدەن.
دەوڵەتی تورک لەبەردەم قۆناغێکی گۆڕانی جدییە. دەتوانین ناوی بنێین قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیک. ئەمە لە ڕاستییدا ون نەبووە. دەبێت باش لێی تێبگەین. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەم دۆخەوە بەردەوام بێت، بۆیە دەبێت لەسەر تێکۆشان ڕاوەستە بکەین و هەڵبژاردن بەشێکە لەم تێکۆشانە. بەم شێوەیە نرخاندنمان کرد. لەسەر ئەم بناغەیە نرخمان بەخشییە هەڵبژاردنەکان، بۆچی؟ چونکە ئێمە تەڤگەر و هێزی گۆڕانکاریین، ئەوە ٥٠ ساڵە بە ڕێبەرێتی ڕێبەر ئۆجالان تێدەکۆشین. ئەنجامەکانی ئەمە دەبینرێت. بڕوانن، زۆرێک لەو هێزانەی لە تورکیا دژی دەجەنگاین، ئێستە باسیان نەکرێت و ناویان نەماوە. بێگومان، تەڤگەرەکەمان ئەم کارەی کرد. لەم بارەیەوە، دەمەوێت ئەوە بڵێم. ئەگەر لە تورکیا دەرفەت بۆ سیاسەتی دیموکراتیک ڕەخسابێت، ئەگەر لێک تێگەیشتن هەبێت، ئەوە بەرهەمی تەڤگەری ئێمەیە. ئێمە بڕوامان بەم هێزەی خۆمانە. ئێمە بڕوای بەهێزمان بە سیاسەت هەیە. ئەمەش وەک بەشێک لە تێکۆشانەکەمان دەبینین. نابێت نزیکایەتیەکی وەها هەبێت وەک ئەوەی چەپە دۆگماکان بیری لێ دەکەنەوە، گوایە تەنها ڕێچار شۆڕشە و هیچ شتێکی تر ناکەن لەپێناو پەرەپێدانی شۆڕش. دەبێت تێکۆشان فرە ڕەهەند بێت. ئەمە ڕێبازی ئێمەیە. لە میانی ئەم قۆناغی گۆڕانەدا، گرنگیمان بەخشییە هەڵبژاردن. وەک گوتم، پرسی گۆڕانکاری لە تورکیا بە هەموو دژوارییەکانەوە بەردەوامە. دەتوانم بڵێم، دوو هێڵ تێکەڵی یەک بوون. نەوەک سێ هێڵ. شتێک نییە بەناوی هاوپەیمانیی میللەت و تەڤگەری کوردی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە.
ئەم هەڵبژاردنە بەڕوونی ئەمەی دەرخست. وەک بەرئەنجامی قسەکانم ئەمە دەڵێم. بەڵێ، گۆڕان لە تورکیا بەرپایە، ئەم گۆڕانە خۆی دەسەپێنیت. جەهەپە ویستی نوێنەری ئەم گۆڕانە بێت، بەڵام دەرکەوت لەوان جیاواز نین. لە هەندێک لایەنی بەڕێوەبردنی ڕژێم و بونیاددا جیاوازی بچوکیان پیشاندا، بەڵام لەبنەڕەتدا، لەڕووی هێزی دەوڵەتپارێزی و دەسەڵاتپارێزییەوە لە ئایندەی تورکیادا دەردەکەون، لەلایەکی تر، هێزە دیموکراتیک و جڤاکیەکان هەن کە ئازادی و مافی مرۆڤ دەپارێزن. لەم ڕووەوە، جیاوازی نێوان دوو هێڵەکەمان بینی. هەندێک کەس، بۆچوونی خەڵک دەشێوێنن. ڕاستە چەندین لایەنی سیاسی هەیە، بەڵام ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی چیمان بینی؟ سینان ئؤغان پشتیوانی دەربڕی بۆ ئاکەپە. شتێکی لەم جۆرە هەیە. بۆیە دەبێت باس لە دوو هێڵ بکرێت. دەبێت خەڵک بەم جۆرە بڕوانن. ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان هەبوو. ئێمە دەمانزانی ئەمە ڕوودەدات. بە مانایەکی تر، لە هەرکوێ ڕژێمێکی فاشیست هەبێت و هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ بکات؛ تەواوی دەسەڵاتی دەوڵەتی لەبەردەست بێت، هەر دەبێت ساختەکاری بکات. هەر چاوەڕوانی ئەوەین. هەڵبژاردنێکی ناڕەوا بوو. ڕەنگە هاوپەیمانی میللەت و جەهەپە خزمەتی گەورەیان بەم ڕژێمە کردبێت، چونکە بە ڕەوا هەژماریان کرد. ئەوەتا ئاکشنەر یەکەمین ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، بۆچی؟ چونکە لە گۆڕانی گەورە لە تورکیادا دەترسن. دەترسن کۆمەڵگە ناڕەزایەتی گەورە دەربڕێت و دژی ئەنجامەکان بوەستێتەوە. ئەمە بەدەستی ئۆپۆزیسیۆن دەکرێت. ئۆپۆزیسیۆن دواتر دەڵێت ئێمە دژیان بوین، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوان بەهێزی خۆیان ئەوەیان کرد.
'دەنگەکانی کوردان بۆ مەهەپە نوسران، ئەوەش سوکایەتیەکی گەورەیە بەرامبەر کۆمەڵگای کورد'
سەرەتا وابیرم کردەوە؛ ئایا بڵێم ئۆپراسیۆن، کودەتا، پیلانگێڕی یان بواری دیکە بۆ پیلانگێڕی؟ بەراستیش ئەوەم لە مێشکی خۆمدا تاوتوێ کرد. هەرسێکیشیان تەواوکەری یەکترن. بەڵام لە راستیدا لە سەد ساڵەی پیلانگێڕیدا، کۆماری تورکیا نەک لە سەر بنەمای دیموکراتیکبوون، بەتایبەتی بەرامبەر کوردان، بەرامبەر هێزە دیموکراسیەکان، رەوتە سۆسیالیستە چەپەکان بە پیلانگێڕی وەڵامی دایەوە. ئەوم هەڵبژاردنانە دزران. بۆ ئەوەش دەمەوێت پێشنیازی ئەوە بکەم. بەتایبەتی لە کوردستان بەشێکی زۆری دەنگی کوردەکن بۆ مەهەپە نوسران. ئەوەش مەترسیە. من ئەو رووداوە بە ئاسایی نابینم. تاڕادەیەک لە هەموو هەڵبژاردنێکدا فرت و فێڵ هەیە، بەڵام رەوتێکی وەک مەهەپە نزیکە لەسەدا ٧ی دەنگەکانی تێپەڕاندووە، ئەمە بەرامبەر بە کۆمەڵگای کورد سوکایەتی گەورەیە. لە کاردانەوەی هەستیاری زیاتر، دەمەوێت ئەوە بڵێم. دەیانەوێ لە رێگەی ئەمەوە شتێک بکەن. دەیانەوێت کە ئەو پەیامە بدرێت؛ بڕوانن لە کوردستان بناغەی نەتەوەپەرستی تورک هەیە. نەتەوەپەرستی تورک لە سیاسەتی چۆکپێدادان و چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژیدا کە بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا پەیڕەوی دەکرد سەرکەوتووە. لەبەر ئەوە ئەو هەموو دەنگانەی بەدەستهێناوە. پەیامی ئەوەمان پێدەدەن کە ئەوێیان کردووەتە گۆڕەپانی بڵاوکردنەوە نەتەوەپەرستی تورک و تورکیا. لە رێگەی ئەوەوە دەەیانوێت چی بکەن؟ لە راستیدا بناغەی سیاسەتی قڕکردن کە لەماوەی داهاتوودا لە کوردستان ئەنجام دەدرێن، ئامادە کراون. لەم واتایەدا من بە وشەی پیلانگێڕیی باس لە راستیەکی بەم جۆرە دەکەم. بووە هەڵبژاردنێک کە بنەمای ئەوە ئامادەکرا و ئەوە دیزاین کرا.
ئاکەپە- مەهەپە چەندین گردبوونەوەیان سازکرد. ئاسودەییەک لەواندا هەبوو. خۆی لە خۆیدا پێشتر ئامادەکارییان کردبوو. رەنگە لێرەوە ئەوە نەسەلمێنم. بەڵام با هەر کەسێکی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە لێکۆڵینەوە بکەن و راستیەکە ئاشکرا بکەن. یان ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان؟ لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان مرۆڤی تیا نەمابوو، چۆن دەرکەوت کە سەدا ٧٠ و ٨٠؟ ئایا دەتواندرێت ئەوە بوترێت؟ بینایان دروست کرد، ماڵ و پارەیان بەخشیەوە. مرۆڤەکانی ئەوێ تا ئەم رادەیە لە بەهاکانیان داماڵدراون؟ گیانی کەسوکاریان لەدەستدا! دەڵێن پارەی خوێنە. باوەڕ ناکەم کۆمەڵگاکەمان بەم جۆرە بێت. لە کۆمەڵگاکەماندا هێشتا ئەخلاق زۆر بەهێزە. ئەوانەی بەهاکانی خۆیان بەرامبەر بە پارە بفرۆشن بێ ئەخلاقن. ئەگەر هەڵەیە راستی بکەنەوە، بێ ئەخلاقیەکی بەم جۆرە بوونی نییە. بەڵام ئەم رژێمەی شەڕی تایبەت سەرەتا لە ناوچەکانی بومەلەرزە، لە زۆر ناوچەی کوردستان گەمەی لەم جۆرەی کردووە. رێژەی دەنگەکانی کۆمەڵگای کورد لە کوردستان ئەوەی بە دەسەڵاتداریی ئێستا و فاشیزم نیشاندا کە ناتوانن بگەنە ئەنجام. کوردان تاڕادەیەک دەنگی کۆنکرێتیان دا. هەڵوێستی بەم جۆرەیان گرتەبەر. دەبێت مرۆڤ زۆر بەدوای ئەو پڕۆپاگەندانەدا نەچێت. راستە گەمەی بەم جۆرە ئەنجامدران، بەڵام هێزێک بچێتە ناو تێکۆشانەوە ناتوانێت بەم جۆرە بدوێت. ناتوانێت بڵێت ئەمە و ئەوە ساختەکاریان کرد. نامەوێت باس لەوە بکەم. ئەوەی من باسی دەکەم ئەوە نییە. هەڵبەت کاتێک دەچنە ناو شەڕێکەوە ئێوە بەرامبەرەکەتان باش دەناسن. ئێوە دەزانن کە ئەو چی دەکات. ئێوە لە سەرەتاوە ئەو گەمانە دەزانن، پێشبینیان دەکەن. ئێوە رێوشوێن بەرامبەر بەوە دەگرن ، ئەوە بەم جۆرەیە.
'پارتە فەرمییەکانی دەوڵەت شکستیان هێنا'
شەڕی ئەردۆغان وکلیچدارئۆغڵو لە کوردستان جیاوازە. بەڵام لە کوردستان شەڕی شاراوە و چەپەڵ زۆرن. راستیەکی بەم جۆرە هەیە. لەبەر ئەوە با کەس بیر لەوە نەکاتەوە کە کۆمەڵگای کورد لە هەدەپە دوور کەوتووەتەوە. لە گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک دوورکەوتووەتەوە. دۆخێکی بەم جۆرە بوونی نییە. ئەوە بە مەبەست برەوی پێدەدرێت. لەبەر ئەوە دەبێت لە کایەی سیاسەتی دیموکراتیکدا هیچ کەس تووشی دوودڵی و راڕایی، ناکۆکی و بەریەککەوتن نەبێت. بیربکەنەوە. با نەخەڵەتێن. هەڵبژاردن لە هەلومەرجێکی زۆر دژواری فاشیزمدا ئەنجام دران. بیربکەنەوە، ئایا هێزە دیموکراتیکەکانی هەدەپە یاخود سیاسەتی دیموکراتیکی کورد خاوەن دەرفەتی پرۆپاگەندەبوون؟ نا. چەند راگەیاندن کە لە ئەوروپاوە پەخش دەکرێن، هەوڵێکیان خستەگەڕ، بەڵام کۆمەڵگای تورکیا ناتوانێت بگاتە ئەوە! راستیەکی لەم جۆرە هەیە. ئێستا لەو رووەوە ئاخۆ ئەوەندە هێرشکردنە سەر گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک راستە؟ بەتایبەتی هەندێک کەناڵی تورک هەڵدەستن و دادەنیشن، دەڵێن چی بەسەر هەدەپەدا دێت. وەک ئەوەی کارێکی دیکەیان نەبێت. بەڵام پارتە فەرمییەکانی دەوڵەت شکستیان هێنا. لەبری ئەوەی راوەستە لەسەر ئەوان بکەن، هەوڵ دەدەن سەر لە کۆمەڵگای کورد بشێوێنن. هەموو ئەمانە تەنیا لە ناو کۆنسێپت و پیلانگێڕییەکدا دەتوانرێت هەڵبسەنگێندرێت. با کەس نەبێت کەرەستەیەک بۆ ئەوە. با وەک هەڕەشە نەبیندرێت. شتێک خراپە. نابێت کەس بکەوێتە ناو ئەم خراپەکاریەوە. گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بندەستترین کەلە. خۆی رێکخستووە، گۆریویەتی بۆ هێزێک. دەبێت هەموو کەس بزانێت رێز لەوە بگرێت.
'خاوەنداری لە کۆمەڵکوژییەکانی حزبوڵاش کرد'
لەکۆتاییدا دەمەوێت لە چوارچێوەی هەڵبژاردندا لەسەر هودا-پار چەند قسەیەک بکەم. بێ ریشە (سولەیمان سۆیلو)ش باسی لەوەکردبوو و وتبووی: "ئەمە پڕۆژەی دەوڵەتە، ئێمە بەرەوپێشی دەبەین". لە راستیدا بەم جۆرە باوەشی بۆ هەموو کۆمەڵکوژییەکانی پێشووی حزبوڵا کردەوە، کە نەریتی سیاسی ئایدۆلۆژیکە و هودا-پار لەسەر ئەو بناغەیە دامەزراوە. لەبەر ئەوە دەرکەوت کە هەموو ئەوانە لەلایەن دەوڵەتەوە دەکرێن، ئەگەری ئەوە هەیە کەسانی پەیوەندیدار لەو بارەوە دۆسیە بکەنەوە. وەک ئەوەی دەوڵەت بەرپرسیار نییە دەجوڵێنەوە، دەوڵەت بەم جۆرە تاریک، چەپەڵ و چەتەیە. بەم جۆرە خۆی نیشان دەدات. بێ ریشە بە هۆی ئەوەی دەپارێزرێت ئەو قسانە دەکات. ئێستاش لەماوەی داهاتوودا دەیانەوێت هوداپار وەک حەماسێکی کورد هەڵبسەنگێنن. ئێوە دەزانن حەماس بۆ پاکتاوکردنی رێکخراوی رزگاری فەلەستین بە شێوەیەکی زۆر چالاک بەکارهێندرا. بەر لە حەماس رێکخراوی رزگاری فەلەستین هەبوو. لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین بەرخودانێک لە ئارادابوو، زۆر کاریگەر بوو. بەڵام حەماس کە گوایە رادیکاڵە، بە بانگەشەی ئەوەی کە رادیکاڵترە هاتە مەیدان. بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوکار و داردەست بوو هەموو ناوەندەکانی فەلەستینی خستە ژێر دەستیەوە و ئەمڕۆ دەبینین کە ئیسرائیل هیچی لە خاکی فەلەستین نەهێشتووەتەوە. لەم رووەوە دەمەوێت ئەوە دەستنیشان بکەم کە دەبێت هەموو کەس لە بەرامبەر ئەوە وشیار بن. نەک هەر بە سیاسەتەکانی بەرامبەر ژنان یان شتی دیکە. لە راستیدا وەک هێزێک کە لە دژی تێکۆشانی ئازادیدا سازکراوە خۆی نیشان دەدات. خۆی لە خۆیدا بەم جۆرە رێکخراوە. بەڵام دەیانەوێت بەو جۆرە بەرەوپێشی ببەن. دەبێت هەموو کەس وشیار بێت.
هەروەها پێویستە بەرامبەر مشتومڕەکان وریایی و وشیاری هەبێت. دەمەوێت سەرنج رابکێشم بۆ سەر چەند بابەت کە هاتوونەتە ئاراوە. ئەوانە لایکبوون، مستومڕی دین پەرستین. بەراستیش دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بکەین. کێ لائیکە، کێ باوەڕمەندە؟ هەروەها مشتومڕی راست و چەپ، راست و چەپی پەرلەمان. بۆ نمونە ئەگەر مرۆڤ جەهەپە وەک پارتێکی چەپ دابنێت چەندە دروست دەبێت؟ چەمکی لەم جۆرەش بەراستی وەک شتی ئاڵۆز دێنە بەرباس.
دەمەوێت بڵێم کە بۆ رۆیشتن بەرەو راستی زۆر رێگە بوونیان هەیە، گرنگ ئامانجە. لە بابەتی ئاییندا بەتایبەتی دەیانەوێت کە هەستیارییەکانی کۆمەڵگەی کورد بەکاربهێندرێن. بۆ نمونە دەڵێن جەماوەری هەدەپە جەماوەرێکی لائیکە، رێکخراوێکە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئایین لاوازە. بەراستیش دەیانەوێت لەسەر بەنەمای هوداپار ئەوان بژێیەننەوە و پەیوەستان بکەن. دەیانەوێت بەم جۆرە دایانببڕن. دەبێت مامەڵەکردنی ئێمە لەم رووەوە هەندێک لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت. مامەڵەی ئێمە لە گەڵ کۆمەڵگا، سروشت، ئایین و سیستمی ئایینەکان هەرگیز لە چوارچێوەی چەپی کلاسیکدا نەبووە. بەم جۆرە نییە. ئێمە وابیرناکەینەوە سروشتی کۆمەڵگا بەم جۆرەیە. بۆ نمونە ئیسلامی کولتوری، ئیسلامی بەرخودانە، یەکەم دەرکەوتنی ئیسلام، ئەو بەهایانەی بە دەرکەوتنی خۆی هێناونیەئاراوە کامانەن؟ ئێمە بزوتنەوەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین. ئەوانەی کە زیاتر خاوەنی پڕۆژەی رۆژئاوایین، ئەمڕۆ لە تورکیا دەسەڵاتدارن. مەهەپەش بەم جۆرەیە، ئاکەپەش بەم جۆرەیە. بڕیاری دامەزراندنی ئاکەپە لە ئەمریکا درا. کتێبەکەی مەردان یانارداغ هەیە. ئاکەپە وەک پرۆژەی ئەمریکا بە بەڵگەکانەوە دەخاتەڕوو. بۆ نمونە دەڵێت ئەندامانی مەهەپە وەک کۆنتراگەریلا چوونە ئەوێ و دوای پەروەردە گەڕاونەتەوە. بناغەی ئەوان بەو جۆرەیە. زۆر درێژەی نادەم. لەم چوارچێوەدا بەراستیش ئەنجامی بەرچاو هەیە.
لەم چوارچێوەدا لە ماوەی داهاتوودا دەبێت قۆناغێک کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی و تێکۆشانی دیموکراتیکردنی تورکیا لەسەر ئەو ئەنجامانە بە شێوەی بەرفراوانتر بەردەوام بێت.
'هەموو کەس دەبێت خۆی بکاتە بەشێک لە قۆناغ و پرۆسەی گۆڕانکاری'
١٠ ساڵ بە سەر بەرخودانی گەزی تێپەڕبوو. ١٠ ساڵە ئەو ئەنجامانەی هێناونیە ئاراوە هەموو کەس هەڵیاندەسەنگێنێت. بە بڕوای من بەرخودانی گەزی رێکخستنبوون و تێکۆشانێکی هێنایە ئاراوە کە ببێتە وەڵام بۆ پێداویستیەکانی کۆمەڵگای تورکیا. لەم واتایەدا بووە تاقیکردنەوەیەکی زۆر گرنگ. ئێمە نامۆ دەبین بە گەزی. ئەوانەی لە قۆناغی گەزیدا ژیان، لە گەزی دوورکەوتنەوە. لەبەر ئەوەی لەوێ بەراستی کۆمەڵگای پێکەوەیی، کورد، تورک، لاز، چەرکەس، عەلەوی، مسوڵمان، ئەرمەنی، خوێندکاران، کرێکاران لە هەموو بەشەکانەوە مرۆڤ کۆببونەوە و ئاخۆ لە راستیدا ئەوە لە سەر رووداوی بڕینەوەی دارێک پاراستنی کایەی ژیانی تورکیا بوو؟ گۆڕدرا بۆ ئەوە. گۆڕدرا بۆ ناڕەزایەتی گەلان بەرامبەر سیاسەتی رژێمی قڕکەر و فاشیست. ئەوەمان بینی؛ لە گەزیدا پێویستی کۆمەڵگای تورکیا بە بەرخودان بەدی دەکرێت. دەیانەوێت خۆڕاگری بکەن. لەم واتایەدا زۆر پەیامی گرنگیان دا. لەهەمان کاتدا قۆناغێک کە بەرخودانی گەزی هێنایە ئاراوە، لە کاتێکدابوو کە شۆڕشی رۆژئاوا هەنگاوی دەنا، لەکاتی بەرخودانی کۆبانێدابوو. هەروەها لە تورکیا قۆناغێک هەبوو کە سەردەمی ئاشتی بوو. واتە سەردەمی ئاشتی، لە ئیمراڵی دیدار هەبوون، ئاسودەییەک کە دروستی کردبوو هەبوو. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک هەبوو. بەرخودانی گەزی ئەمەی نیشاندا؛ کۆمەڵگای تورکیا هەندێک دەرفەتی بۆ رەخسا، ئەو دەرفەتانەی بۆ بڕەخسێتەوە جارێکی دیکە خاوەنداری لە پێشەنگایەتی خۆی دەکات. لە راستیدا خاوەنی توانا و نەرمەوزەیەکی زۆر بەهێزە بۆ ئەوەی تورکیا بگۆرێت. ئەو گۆڕانکارییەی باسی دەکەین، ئەمەیە. لە سەرەتاوە باسی دەکەین کە لە تورکیا پرۆسەیەکی گۆڕانکاری هەیە و ئەو پرۆسەیە بەردەوامە. ئەو پرۆسەیەی گۆڕانکاری لەناو نەچووە، لەم واتایەدا من دەتوانم ئەمە بە هەموو ئەوانە بڵێم کە لە گەزیدا خۆڕاگری کردووە. با کەس هیوا لەدەست نەدات. دەبێت درێژە بە تێکۆشان بدەین. هەم وەک وڵات و هەم وەک گەلان ئێمە خاوەنی ئەو توانا و نەرمە وزەیەین کە تورکیا بەرەو گۆڕانکارییەکی دیموکراتیک ببەن. دەبێت متمانەمان بەمە هەبێت. سەبارەت بەوە دەکرێت ئەمە بوترێت. لەلای مرۆڤەکان زۆر هیوا لەسەر دەرەوە هەڵچندراوە. چاوەڕوانییەکی لەو جۆرە کە با هەندێک کەس بێن و ئەوە بکەن. هەر کەسێک، هەر کەس دەتوانێت ببێتە پارچەیەک لەم پرۆسەیەی گۆڕانکاری. لەم واتایەدا من دەمەوێت بە گەنجان، ژانن و گەلان بڵێم کە ئەوان خۆیان هێزی گۆڕانکاری لە تورکیان.
بەم جۆرە مرۆڤ چاوەڕاوانی دەسەڵاتدا، ریز و بەشی جیاجیا بێت، گۆڕانکاری نایاتە ئاراوە. پەیوەست بەوە هەندێک زیاتر تێکۆشان، خۆ رێکخستنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدان بۆ ئازادی پێویستە. گۆڕانکاری دیموکراتیک لە تورکیا تەنیا بە زیندووکردنەوەی گیانێکی لەم جۆرە، دەتوانێت بێتەدی. لەم رووەوە بانگ لە هەموو کەس دەکەم کە لەم کاتەدا قۆناغی تێکۆشان ساز بکەن، رێکیبخەن و بەشداری تێدابکەن.
هـ . ب