'ئەوەی پێویستە هەنگاو بنێت، حکومەتە'

پارێزەر جاهید ئەرتان، لەبارەی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکان کە بۆ قۆناغێکی دیکە نەگۆڕێت رایگەیاند، پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت.

پارێزەر جاهید ئەرتان ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر ئەوە هەیە چالاکی مانگرتن لە زیندانەکان، وەک رابردوو، کێشەی گەورە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و داوای لە حکومەتی تورکیا کرد، داواکاری زیندانیانی سیاسی جێبەجێ بکات.

جاهید ئەرتان ئەندامی پلاتفۆرمی یاساناسانی ئازاد و پارێزەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، "داواکاری سەرەکی، هەڵگرتن گۆشەگیریە. پەیوەندیەکانبە دەرەوە دەپچڕێنرێن، بە تەنهایان دەهێڵنەوە. یەمەش، سزای ناو سزایە و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتیەکانی نێودەوڵەتی و یاساکانی تورکیایە. بۆ مافێکی بەم شێوەیەی یاسایی و رەوا، زیندانیەکان دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن."

پێویستە حکومەت وڵام بداتەوە

پارێزەر ئەرتاش راشیگەیاند، بە بیانووی پەتای کۆرۆنا، گۆشەگیری گەیشتووەتە لوتکە و وتی، "بەرلەوەی چالاکی مانگرتن لە خواردن بکەوێتە قۆناغێکی دیکە، پێویستە وڵامیان بدرێتەوە. زیندانیان بۆ ئەوەی ئاماژە بە بابەتێک لەناو زیندانەکاندا بکەن، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن بە شێوەیەکی کاتی و دەوری کردووە، بەڵام ئەگەر هەنگاوی جددی نەنرێت، دەست بە چالاکی مانگرتنی بێدەم و بێدەوری دەکەن کە رۆژوی مردنی پێدەگۆترێت. بۆیەش پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت."

پارێزەر ئەرتان ئاماژەی بەوەدا، لە یاسادا باسی سزادان دەکرێت، سزادان لە دەرەوەی یاساکان، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و وتی، "پێویستە لە دەرەوە، خاوەندارێتی لە چالاکی مانگرتن لە خواردن بکرێت. زۆر گرنگە کە هێزە دیموکراتەکان بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە."

ف.ق