ئیدارەی خۆبەڕێوبەری شەنگال: سەعدون میرزا عەلی لە هێرشەکەدا شەهید بوو
ئیدارەی خۆبەڕێوبەری شەنگال ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی وەردیە و زراڤکێ، سەعدون میرزا عەلی باوکی ٣ منداڵ شەهید بووە.
ئیدارەی خۆبەڕێوبەری شەنگال ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی وەردیە و زراڤکێ، سەعدون میرزا عەلی باوکی ٣ منداڵ شەهید بووە.
ئەمڕۆ لە شەنگال لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە نێوان گوندەکانی وەردیە و زراڤکێ سەر بە شارۆچکەی تلەزێرێ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی بۆردومان کرد. سەبارەت بە هێرشەکە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە بەشداری نوێنەری ڕێکخراوەکان و خەڵکی شەنگال لە بەردەم مەجلیسی گەلی سنونێ بەیاننامەیەکی خوێندەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی زۆراڤا، نەمر پووکۆ لە سەرەتای بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بنەماڵەی شەهیدان، سەعدون میرزا عەلی باوکی ٣ منداڵ شەهید بووە و وتی: "ئێمە داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین کە سەروەری ئاسمانتان بپارێزن". هەروەها بە وڵاتانی جیهان دەڵێین دیموکراسی ئێوە لە کوێیە؟ لە سەردەمی فەرمانەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ هێرشەکان بۆسەر شەنگال بەردەوامە. بەڵام ئێمە بە شەهیدەکانمانەوە بەهێزتر دەبین. ٥ هەزار ساڵە زمان و ئایین و خاکی خۆمان پاراستووە. لەمەو تا کۆتایی تێدەکۆشین و خۆمان دەپارێزین."
نەمر پووکۆ ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا ویستی بە ڕێگەی داعشەوە ئێزدییەکان قڕبکات، ئێستاش بەهەمان مەبەستەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی و وتی: "بە ڕای گشتی دەڵێین تا کۆتایی تێدەکۆ
شین واز ناهێنین و شەنگال بەجێ ناهێڵین."
"ئەوانەی هێرش دەکەنە سەرمان هاوکارانی داعشن"
هەروەها هاوسەرۆکی پادێ ماجیدا دەخیل، لە بەیاننامەکەدا قسەی کرد و وتی: "هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەرمان، بەڵام ئێمە تەسلیمی کەس نابین. ئێمە هەنگاوی بەهێزتر لە دژی هێرشەکان دەنێین. ئێمە بە شەهید بوون کەم نابینەوە، بەڵکوو بەهێزتر دەبین. ئەوانەی لەبەردەم ماڵەکانماندا هێرش دەکەنە سەر ڕۆڵەکانمان هاوکاری داعشن. ئێمە دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی عێراق شەرمەزار دەکەین لەبەر ئەوەی لەم هێرشانەدا دەستیان هەیە. ئێمە شانازی بە خوێنی شەهیدەکانمانەوە دەکەین و لە دۆزی ڕەوای خۆمان ناکشینەوە."
ماجیدا دەخیل بە بیری هێنایەوە کە ئەم هێرشە لە ساڵیادی شەهیدبوونی شێرزاد شەمۆ فەرماندەی هێزی ئاسایشی ئێزیدخاندا ئەنجامدرا و وتی: "ئێمە دژی ئەم هێرشانە دەبینەوە و زیاتر لە پێشووتر پەرە بە تێکۆشان دەدەین."