رێكخستنی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) له شاری ئاگری بینای خۆی كرده‌وه. هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك و زۆر كه‌س به‌شدارییان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بیناكه‌دا كرد.
هاوسه‌رۆك به‌ردان ئۆزتورك له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌دا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌موو پلانه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌واندن به كوردان دامه‌زراوه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی ٧ ساڵ به‌سه‌ر پلانی له‌ناوبردندا تێپه‌ڕ بووه كورد له هه‌موو كات زیاتر له‌سه‌ر پێن و له ئه‌نجامی به‌رخودانی كورداندا ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په – مه‌هه‌په له‌ناو ده‌چێت.
به‌رخودان تا ئازادی به‌رده‌وام ده‌بێت
ئۆزتورك باسی له‌وه‌كرد كه خه‌ڵكی ئاگری له مێژووی كوردستاندا له دژی داگیركهرا به‌رخودانی نمونه‌یی وه‌ك چیای ئاراراتیان نیشاندا و به‌م جۆره دوا: "له زیندانی ئامه‌د مه‌زڵوم دۆغان و هاوڕێیانی مێژوویان نوسیه‌وه. ویستیان له كه‌سایه‌تی مه‌زڵوم دۆغان و هاوڕێكانیدا گه‌لی كورد ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان به هه‌ڵوێستی خۆرشاگرانهیان له دژی ئه‌سه‌د ئۆكتای، كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه وه‌ستانه‌وه و سته‌می ئه‌وانیان له‌ناو برد. له‌و كاته‌وه تائێستا به‌رخودانی گه‌لی كورد هه‌ڵوێستیان هه‌رگیز نه‌گۆڕاوه. باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت با ببێت ئێمه ئه‌و باجه ده‌ده‌ین و ئێمه وه‌ك هه‌موو كات بۆ ئه‌وه ئاماده‌ین. گه‌لی كورد یه‌ك له گه‌له هه‌ره له مێژینه‌كانی خاكی مهزۆرپۆتامیایه. وه‌رن پێكه‌وه ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان دامه‌زرێنین. ده‌بێت ئیتر باش بزانرێت كه گه‌لی كورد له باشور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات كوردی پێشوو نییه. سه‌رۆككۆمار ئه‌ردۆغان ده‌چێته ئه‌مریكا، سوچی. ئه‌وه چاره‌سه‌ری نییه. ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان و كێشه‌كانی توركیا له‌لای به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالانه. ئێمه جارێكی تر له ئاگرییه‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌ین: رۆحی به‌رخودان له ئاگرییه‌وه ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ له ئیمراڵی به‌رده‌وامه".
دوای قسه‌كانی ئۆزتورك بینای ده‌به‌په كرایه‌وه.
هـ . ب