ژمارە سێی گۆڤاری کۆمونار بڵاوکرایەوە
ئەکادیمیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زانستە جڤاکییەکان ژمارە سێی گۆڤاری کۆموناری هزری و ئایدۆلۆژی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەکرێت.
ئەکادیمیای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زانستە جڤاکییەکان ژمارە سێی گۆڤاری کۆموناری هزری و ئایدۆلۆژی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەکرێت.
ژمارە (3) ی گۆڤاری وەرزیی کۆمونار بۆ هاوینی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە، ئەم ژمارەیە تایبەتە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و چییەتی ئەم شەڕە و نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم بارەیەوە، هاوشان لەگەڵ باسکردن لە دیپلۆماسییەتی ئەم شەڕە، گەنجانی پێشەنگ، هەروەها ڕوانگەیەکی گشتی دەربارەی شۆڕشی گەلان لە چوارچێوەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی.
ئەم ژمارەیە لە ٥٤ لاپەڕە بە زمانی عەرەبی و ١٥٩ لاپەڕە بە زمانی کوردی پێکهاتووە، تیشک دەخاتە سەر تێکۆشانی پەکەکە.
ژمارە سفری گۆڤارەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، بەهۆی هۆکاری هونەرییەوە ماوەیەک وەستا، ژمارە ١ لە زستانی ٢٠٢٢، ژمارە ٢ لە بەهاری ٢٠٢٣، پێش چەند ڕۆژێکیش ژمارە ٣ بڵاوکرایەوە.
گۆڤاری کۆمونار گۆڤارێکی وەرزییە هەر ٣ مانگ جارێک بڵاودەبێتەوە.