ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکوک برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک، ئەفسەرێک و سێ پۆلیس بریندار بوون.

کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەوی ڕابردوو ئەفسەرێك و سێ پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوك برینداربوون، ئەوەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو، کە تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری (هەمەر) لە نزیك گوندی تەلعیدە، لە سنوری قەزای داقوق.

هێرشەکە كاتژمێر ١٠:٣٠ی دوێنێ شەو ٢٤ی ئەیلول رویداوە و ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییە بۆتە ئامانج، سەر بە لیوای ٢٠ی فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵییە، ئەوەش بەپێی زانیاری سەرچاوەیەک لە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک.

ژ.ت