ڕژێمی ئێران ٨ کوردی دەستگیر کرد

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە ٨ کورد بە بیانووی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران.

بە هۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی نەورۆز دەستبەسەر کران

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران ٨ کوردی لە شارۆچکەی گیلانی سەر بە پارێزگای کرماشان دەستگیر کردووە.

مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەستبەسەر کراون.

ناوی ئەو هاووڵاتیانەی دەستبەسەرکراوان بەم شێوەیە: "موحسین ئێسفەندیاری، ئاراش ئەلفەتی، ماریا خانی، جەهانگیر ئازادی، لوتفوڵا پەروێزی، حەمید ڕەزا ڕەحمیان، سەلمان پەرهان و مستەفا ڕۆستەمی".

جێی ئاماژە لە دوای پیرۆزباییەکانی جەژنی نەورۆزەوە تا ئێستا زۆرێک لە هاووڵاتیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت هونەرمەندان بە هۆی بەشداریی کردنیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر و سزای زیندانیان بەسەردا

سەپێنراوە.