ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەستگیر کرا

ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا ڕۆژنامەنووس ئەحمەد کانبال لە مێردین دەستبەسەر کرا.

هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەحمەد کانبال، پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، لە شاری مێردین ناوبراویان دەستگیر کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک هەروەها دەستی بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەی کانبالدا گرتووە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە نەخراوەتەڕوو و بە گوێرەی زانیارییەکان کەنبال بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواستراوەتەوە.