ژنانی پرشنگی رۆژ یادی شەهیدانی ١٤ی تەمووزیان کردەوە و بۆ سڵاوکردن لە گەریلا چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ی تەمووز و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا.

ژنانی پرشنگی رۆژ لە ١٢، ١٣ و ١٤ی تەمووز بۆ یادکردنەوەی ١٤ی تەمووز چالاکیان ئەنجامدا و راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

"شەوی ١٢ی تەمووز لە کاتژمێر ٢٣ – ٢٤دا لەدژی کامێرایەکی مۆبێس لەسەر رێگەی شەمزینانی گەڤەڕ بە مۆلۆتۆف و چەکی سووک چالاکی ئەنجامدرا. ٢ کامێرای سەر مۆبێسەکە بە تەواوی سووتاند و لەناوچوون.

خایینێک بە ناوی (جە،چە) کە بۆ ئاکەپە کاری دەکرد، لە ١٣ی تەمووزدا لە گەڕەکی مەزارلکی گەڤەڕ بە ئامانجی هوشیارکردنەوەی چالاکی ئەنجامدرا. هێزەکانمان بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی لە ماڵی خایینەکەیاندا. جامی ماڵە شکێنران و واتر تاوەکو بەرەبەیان پۆلیسی داگیرکەر پاسەوانی لە ماڵەکە کرد. دواتر ناسنامە و وێنەی خیانەتکارەکە بڵاودەکەینەوە. چالاکیەکە بۆ هوشیارکردنەوەیە. چالاکی دووەم کاریگەرتر و سەختر دەبێت. ئەمە دوایین هۆشیاری ئێمەیە بۆ ئەو کەسە.

شەوی ١٤ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٠٠ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی داگیرکەران لە گەڕەکی قشلەی گەڤەر بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف کرایە ئامانج. پۆلیسی داگیرکەر بەهۆی ترسیانەوە تەقەیەان کرد و دواتر هەڵهاتن.

ئێمە هاوڕێکانمان کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک کە لە ١٤ی تەمووزدا لە زیندانی ئامەد لە ئەنجامی رۆژۆی گەورەی مردندا شەهید بوون، بەبیردەهێنینەوە.

ژنانی پرشنگی رۆژ بۆ سڵاوکردنی بەرخۆدانی گەریلا چالاکیەکانی بەردەوامی پێدەدات و لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانمان بۆ سڵاوکردنی بەرخۆدانی زاپ، لە گەڕەکەکانی جومهوریەت و گۆنگوری گەڤەڕ چالاکی پانکارت و نووسینیان ئەنجامدا. چالاکیەکەمان لەدژی ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کوردستان و گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوام دەبێت. گەریلا لە چیاکان لەدوژمن دەدات، گەنجانیش لە کۆلانەکان لە دوژمن دەدەن."

ف.ق