ژنانی شەنگال داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
بەبۆنەی ٨ ی ئادار سەدان ژنی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
بەبۆنەی ٨ ی ئادار سەدان ژنی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە شارۆچکەی سنونێی شەنگال بە بەشداری ژنانی عەرەب و ئێزدی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکە ئاڵای تاژێ و یەبەشە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
لە سەراپای ڕێپێوانەکەدا ژنان درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە.
پاشان ڕاگەیاندراوەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی لەلایەن هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال ڕیهام حەسەن و وتەبێژی مەجلیسی ژنانی عەرەب فاتمە مستەفا خوێنرانەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی تاژێ لەلایەن ڕیهام حەسەن خوێنرایەوە، تێیدا ئەم یادەی لە هەموو ژنان پیرۆزکرد، گوتی: "ئەم ڕۆژە سەرەتا لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، لە ڕێبەر ئاپۆ کە بە فەلسەفەکەی ڕێگەی ژنانی ڕووناککردەوە پیرۆز دەکەین، لەو ژنە ئێزدییانە پیرۆز بێت ١٠ ساڵ بەدەستی داعش ڕووبەڕووی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و چاندی بوونەتەوە. هەروەها پیرۆزی دەکەین لە هێزەکانی یەژەشە و یەپەژە و یەژاستار".
ڕیهام شەهید نازێ و نوژیان ئەرهانی بیرهێنایەوە کە بەدەستی چەتەکانی پەدەکە شەهیدبوون، ڕایگەیاند سەرەڕای بەئامانجگرتنی ئەم ژنانە، بەڵام دوژمن ناتوانێت ژنانی بەرخۆدەر لەناوببات، ناتوانن ڕێگە لە تێکۆشانی ژنان بگرن.
ڕیهام حەسەن ڕایگەیاند فەرمانی ٢٠١٤ بە فیکری پیاوسالاری پێکهات، ڕۆژی ٨ ی ئادار بۆ ژنانی ئێزدی ڕۆژی بەرخۆدان و خۆپاراستنە لە فەرمانەکان.
ڕیهام جەختی کردەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "بەڵێنمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی ژێردەستی داعش دووبارە دەکەینەوە، تێکۆشان مەزنتر دەکەین".
پاشان بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد تێکۆشانی ئازادی مەزنتر بکەن.
لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی عەرەب فاتمە مستەفا ئەم یادەی لە هەموو ژنان پیرۆز کرد و گوتی: "پێویستە ئێمەی ژنانی عەرەب لەسەر فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ داوای مافی ڕەوامان بکەین".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.