ژنێکی تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەرکرا

لە ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا سدیقە سولەیمانئۆغڵوی تەمەن ٨٣ ساڵ دەستبەسەر کرا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی کۆماری لە چاناککالە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ناوچەی رەزان و پەیاسی شارەکە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا سدیقە سولەیمانئۆغڵوی تەمەن ٨٣ ساڵ و بوکەکەی بە انوی نەتیجە سولەیمانئۆغڵوی تەمەن ٥٠ ساڵ دەستبەسەرکان. ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەی سوور.

پۆلیسەکان لە گەڕەکی جرنۆکی لە ناوچەی هەزرۆیش هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی سولەیمانئۆغڵو.

هـ . ب