ئه‌مڕۆ ١٨هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی كه‌نده‌كۆلا-یه
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌ر له ١٨ ساڵ له كوێستانه‌كانی كه‌نده‌كۆلا له كوردستان كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا و ٤٠كه‌سی كوشت كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌بوون.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌ر له ١٨ ساڵ له كوێستانه‌كانی كه‌نده‌كۆلا له كوردستان كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ئه‌نجامدا و ٤٠كه‌سی كوشت كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌بوون.
ده‌یان هاوڵاتیی عه‌شیره‌تی هه‌ركی كه به‌ر له ١٨ ساڵ له كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵاكانیان به‌ره‌و كوێستانه‌كانی كه‌نده‌كۆلا ده‌چوون، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا كوژران. له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ٤٠ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون. ڕای گشتی چاوپۆشی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كرد، به‌و هۆیه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك جه‌ساره‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی وه‌رگرت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ١٥ی ئابی ٢٠٠٠ بۆردومانی كوێستانه‌كانی كه‌نده‌كۆلا-یان كرد كه ده‌كه‌وێته سێكۆشه‌ی باشوور، باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
منداڵ و كۆرپه‌ی تازه‌له‌دایكبوو كوژران
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كوژران، ١٣ ژن و ١١ منداڵ هه‌بوون. هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون. به گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ته‌رمی به‌شێك له‌و كۆچه‌رانه دوای ١٠ ڕۆژ دۆزراونه‌ته‌وه و ته‌رمی به‌شێكیشیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
كه‌سوكاریی قوربانیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه له‌نێو قوربانییاندا دایكێك هه‌بووه كه كاتژمێرێك به‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه منداڵی بووه. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌وانه‌ی كوژرا بێریتانی ته‌مه‌ن ٤ ساڵان بوو.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كوژران
ناوی چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا كوژران: محه‌مه‌د عه‌لی عوزێر (٣٥)، فاتمه نه‌بی (٢٥)، بێریتان محه‌مه‌د عه‌لی (٤)، به‌هار ئه‌سعه‌د (١٨)، گه‌لاوێژ سمایل (١٨)، فه‌رزه‌نده شاكر (١)، خه‌لات قادر (١٨)، بایز ئیبراهیم (٧٠)، به‌سێ ئیبراهیم (٦٨)، سۆنیا مهێ (٣٥)، فاتیمه سه‌ودین (١٨)، په‌یمان قادر (١٧)، ڕێزان قادر (١٢)، فاتمه حه‌سه‌ن (١٦)، هه‌دیه مه‌لا حه‌سه‌ن (٤٥)، نه‌جات مائین (١٠)، جه‌دیجه مائین (١١)، به‌ختیار حه‌جاج (١٦)، فاخیر باقی عه‌لی (٤٠)، سورمێ ئه‌سمه‌ر (٣٠)، شاناز فاخیر (١٥)، دڵناز فاخیر (١٠)، كۆسره‌ت فاخیر (٥)، زوهره سه‌عدی شێخۆ (٧٠)، سه‌میر مهێ (٢٥)، ڕائید قادر (١٥)، فاتمه ڕه‌حمان (٣٠)
حكوومه‌تی باشوور بێده‌نگ بوو
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی)، حكوومه‌تی عێراق و ڕای گشتیی جیهان له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكیان پیشان نه‌دا. ده‌وڵه‌تی توركیاش هاوشێوه‌ی هه‌موو جاره‌كانی دیكه درۆی كرد و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی گه‌ریلا. دواتریش ڕایگه‌یاند كه به هه‌ڵه بۆردومانه‌كه كراوه.
s.m