ئۆپراسیۆنى سەربازیى تورکیا لە کۆزلوکی ئێلح بەردەوامە

ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە ناوچەی کۆزلوک لە پارێزگاى ئێلح لە باکووری کوردستان بەردەوامە. جەردەوانان و یەکەى تایبەتیش بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کرد.

رۆژی ٣١ى ئابی ٢٠١٨ لە دەهمای گازی تەپە لە ناوچەى کۆزلوک لە پارێزگاى ئێلح (باتمان) شەڕ لەنێوان گەریلاکانى هەپەگە و سەربازانی تورکیادا روویدابوو و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژرابوون و گەریلایەکیش شەهید بوو بوو.

دواى ئەو شەڕە سوپاى تورکیا لەو ناوچەیەدا دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوان. ئۆپراسیۆنەکە سنووری ناوچەکانى زەنگۆڤی، هافیکێ، سەید هافی، تیمکۆ، موشریتا، رەشید دارا، گوندێ نو، دێرشەوان وجەزنێ بەڕێوەدەچێت.

ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریى یەکەى سەربازانى ئێلح و بەدلیس و جەردەوانانی ناوچەکە و یەکەى تایبەتى سوپاى تورکیا بەردەوامە. چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکیا دارستانەکانى ئەو ناوچانەیان سوتاندووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و گوندەکانى ئەو سنوورە.

جەردەوانەکان و یەکەی تایبەتى سوپاى تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئۆتۆمبێلی مەدەنى بەکاردەهێنن

ئۆپراسیۆنەکە بە گەمارۆدانى ناوچەکانى زەنگۆڤی و گوندەکانى دەورووبەرى بەردەوامە. هەروەها لە گوندی رەشید دارا و کێڵگەکانى گوندی نو بە ئۆتۆمبێل هاتووچۆ دەکەن و دەورییە بە بەردەوامى دەسوڕێتەوە.

هەروەها لە هەرێمى سەرا قات کۆپتەر بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و هێزى زەمینیش بە شەو و رۆژ بۆسە دادەنێن. سەرباری ئەوانەش جەردەوانەکان و یەکەى تایبەتى سوپاى تورکیا بۆ ئۆپراسیۆنەکەیان ئۆتۆمبێلى مەدەنى بەکاردەهێنن.

ر.م