"ئێمە درێژپێدەرى رێگاکەى فەرماندە عەگیدین"

"رۆحی هاوڕێ عەگید بۆ ئێمە نمونەییە، کە لە سەرۆکایەتى تێگەیشت و رامان و فەلسەفەکەى خستەبوارى جێبەجێکردنەوە. ئێمە ئەو رۆحە دەکەینە بنەما بۆ خۆمان. ئێمە درێژەپێدەرى رێگاکەى دەبین".

گەریلاکانى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) بە بۆنەى ٣٤هەمین ساڵیادى قەڵەمبازى ١٥ى ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ى گەلاوێژ بۆ ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) قسەیان کرد.

جومعە زاگرۆس ساڵیادى قەڵەمبازی مێژوویى ١٥ى ئابی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و گەل و گەریلا پیرۆزکرد و وتى "گولـلەى یەکەم هەم لە دوژمن درا و هەم بەر مێشکى کوردى نوستو کەوت. ئەو گولـلەیە گەلی هێنایەوە سەر هۆشی خۆی. هێز و بوێریى بەخشییە گەل. شەڕی چەکداریمان ماوەى ٣٤ ساڵە بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستێکى بەرز. ئێمە لە سەرکەوتن نزیکین. ئێمە ئەو سەرکەوتنە دەکەینە دیارى بۆ رێبەر ئاپۆ".

هاشم هاڤین ١٥ى ئابی بۆ گەلی کورد وەک شینکردن و رواندنەوەى دارێکى وشک پێناسەکرد و وتى "هەنگاوێکى گرنگ نرا و سوپا دامەزرێنرا. ئەو سوپایە لە دژى یەکێک لە گەورەترین دەوڵەتەکان شەڕ دەکات. وەک تێکۆشەرێکى ئەم حیزبە هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێى دەکەین و ئەو بەڵێنەى بەشەهیدان و سەرۆکایەتى داومانە دەیهێنینە دی. ئەو بەڵێنەش بەڵێنى ئافراندنى کوردستانێکى ئازاد، ژیانێکى ئازاد و رزگارکردنى گەلی بندەستە. ئێمە درێژە پێدەرى رێگاى شەهیدانین".

لەڤەند سیڤەرەک رایگەیاند، ١٥ى ئاب گەلی کوردی لە مردن هۆشیارکردەوە و راشیگەیاند "پێش ١٥ى ئاب سڕینەوە و نەبوون بەسەر گەلی کورددا سەپێنرابوو. گەلیش بێدەنگبوو. گولـلەى یەکەم کە لە ١٥ى ئابدا تەقێنرا بووە وەڵامى گەلی کورد لە دژی داگیرکەریى تورک. هەموانى خستەوە سەرپێ. ئەرکی ئێمە ئەوەیە لە هەموو کات و هەلومەرجێکدا خاوەندارى لە رێگاى شەهیدان بکەین".

لەزگین باوەڕ سەرنجى خستەسەر کەسایەتیى فەرماندە عەگید و وتى "فەرماندە عەگید بە ئازایى، میلیتانی و دڵسۆزیى بۆ بزووتنەوەکە و سەرۆکایەتى کاریگەرییەکى زۆرى لەسەرمان دروستکردووە. لەسەر بنەماى درێژەدان بە رێگاکەى شەهید عەگید و هەموو شەهیدان، ئێمە هەرگیز دەستبەرداى ئەم دۆزە نابین. ئەگەر تەنها یەک هەڤاڵی ئێمە بمێنێتەوە درێژە بەو رێگا راستە دەدات. هەرگیز سەر لە بەرامبەر دەوڵەتى تورکى داگیرکەر دانانەوێت. ئێمە هەموو کات بەردەوامى بە شەڕ و سیاسەتەکەمان دەدەین".

باران برۆکی لەبارەى ١٥ى ئابەوە وتى "پێش ١٥ى ئاب دوژمن کوردی وەک دارێکى وشک لێکردبوو. هیچی لێنەهێشتبوویەوە. بە دەستپیکردنى قەڵەمبازی ١٥ى ئاب ئەوە دەرکەوت کورد وشک نەبووە. کاتێک بیەوێت ئەوا جارێکیتر لەسەر رەگى خۆى و لەسەر خاکى خۆى دەڕوێوتەوە. ١٥ى ئاب زیندوبوونەوە و ژیانەوەى گەلی کوردە".

ر.م