ئەلمانیا: لە بودەنس ئاهەنگە شەوێک بۆ پشتیوانی رۆژئاوا رێکخرا

لە شاری بۆدەنس-ی ئەلمانیا بە مەبەستی پشتیوانی بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، ئاهەنگە شەوێک ساز کرا.

لە ئاهەنگەکەدا قسەکران باسیان لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوی کوردستان کرد و جەختیان کردەوە کە پێویستە لە دژی داگیرکەران بە شێوەیەکی چالاک تێبکۆشین.

هەروەها تیشک خرایە سەر هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی کە لە باشوری کوردستان دەستی پێکردووەو لەم سۆنگەیەوە بانگەوازییەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگەش کرا کە بەدەم ئەم کەمپینەوە بچن و کاڵای تورکی بایکۆت بکەن.

لە کۆتایی ئاهەنگە شەوەکەدا گۆرانی کوردی وترانەوە.

ز.ش