دەوڵەتی تورک ئەمساڵیش چوونە کوێستانەکانی لە هاووڵاتییانى کوردستان قەدەغەکرد
وێڕای ئەوەی کاتی چوونی کوێستانەکانە لە کوردستان، لە زۆرێک لە شارەکان قەدەغەیە. ئاژەڵدارەکان لە دژی ئەو بڕیارە هەڵویستیان نیشان داوە.
وێڕای ئەوەی کاتی چوونی کوێستانەکانە لە کوردستان، لە زۆرێک لە شارەکان قەدەغەیە. ئاژەڵدارەکان لە دژی ئەو بڕیارە هەڵویستیان نیشان داوە.
لە باکووری کوردستان دابینکردنی بژێویی ژیان بە گشتی ئاژەڵداری، کشتوکاڵ و بازرگانیی سەر سنوورە. سنوورەکانی باکووری کوردستان هاوسنوورە لەگەڵ ئەرمەنستان، رۆژهەڵات (ئێران) و باشووری کوردستانە. ئیدر، ئاگری، وان و جۆلەمێرگ لەگەڵ ئەوەی هاوسنووری ئەو وڵاتانەن، بەڵام دەوڵەتی تورک بازرگانیی سەرسنووری قەدەغە کردووە. بەهۆی قەدەغەبوونی بازرگانیی سەر سنوور ساڵانە دەیان کەس دەکوژرێن.
لە تورکیاش بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە جوتیار ناتوان زەوییەکانیان بچێنن. ئاژەڵدارییش وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی ئابوورییە، بەهۆی شەڕەوە لەبەردەم لەناوچووندایە. لەو ناوچانەی کەشەڕیشیان تێدا نییە لەوەڕگە و کوێستانەکان دەکەنە ناوچەی قەدەغە و ناهێڵن گوندنشینەکان ئاژەڵەکانی خۆیان بەخێو بکەن. ئەو گوندنشینانەی گوێ بە قەدەغە نادەن و دەچنە کوێستانەکان سزا پارەیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
ئەو پارێزگایانەی، کە چوونە کوێستانەکانى قەغەدەکرێن، جۆلەمێرگ، وان، ئیدر، ئاگری و بەدلیس-یان لە ناودایە. هاوینان ئەو گوندنشینانەی کە ناهێڵن بچنە کوێستانەکان گرفتیان بۆ دروست دەکرێت. پارێزگاری جۆلەمێرگ، ناوەندی جۆلەمێرگ، چەلێ، شەمزینان، گەڤەر و ٥ ناوچەی دیکەی ناو سنووری شارۆچکەکانی کردووەتە "ناوچەی ئاسایشی تایبەت" و هاتن و چوونیان بۆ ئەو ناوچانە قەدەغە کردووە.
هەروەها سنوورەکانی ناوەند و ناوچەکانیشی قەدەغە کراون و چوونیش بۆ کوێستانەکان لەو ناوچانەش لە هاووڵاتییان و ئاژەڵدران و رەوەندەکان قەدەغە کراون.
بە ئەنقەست کوێستانەکان لە هاووڵاتییان قەدەغە دەکرێن
لە ئەردەخانیش پارێزگار قەدەغەی راگەیاند و ئەو گوندنشینانەی کە هاوینان ئاژەڵەکانی خۆیانیان دەبردە کوێستانەکانی ئەردەخان ئیتر ناتوانن بچنە کوێستانەکان. لە ئیدر کوێستان و لەوەڕگە بەهۆی پێکهاتەی جوگرافیای شارەکە کەمە، بەڵام سەدان ساڵە گوندنشینەکانی ئیدر ئاژەڵەکانیان دەبەنە کوێستانەکانی ئەردەخان و دوای ئەوەی ٤-٥ مانگ دەمێننەوە دەگەڕێنەوە ئیدر.
بەڵام پارێزگاری ئەردەخان بە بڕیارێک قەدەغەی کردووە، کە گوندنشینەکان ئاژەڵەکانیان ببەنە ئەردەخان. بەو بڕیارە زیانێکی قورس بەر ئاژەڵدارەکان کەوتووە. ئەو هاووڵاتییانەی بژێویی ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵە، لە دژی ئەو بڕیارە هەڵوێستیان نیشان دا. هاووڵاتییان وتیان، دەوڵەت بە ئەنقەست قەدەغەکاری دەکات، ئامانجەکەشی ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکە هەژار بکات و کۆچ بکەن.
ر.م