ئەو فەرمانەی کە لە سەرئیزەدیەکان ئەنجامدرا لەناوکەمپەکاندا درێژەی هەیە

یەکێک لە بەرپرسانی PADÊ سلێمانی شێخ جەمال قەسیم وتی، " لە کەمپی ئاوارە ئیزەدیەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە فەرمان بە شێوازێکی نوێ لەسەرئیزەدیەکان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ چوارهەمین ساڵوەگەری قڕکردنی شەنگالە کە لە ٣ی ئاب/١٣ی گەلاوێژی ٢٠١٤دا بەدەستی چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا. بەهەزاران کوردی ئیزەدی کوژران، زیاترلە ٦ هەزارژن، کچ ومنداڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران ولە بازاڕەکانی ڕەقا و مووسڵدا فرۆشران.دوای ٤ساڵ بەسەر ئەم کۆمەڵکوژییەدا چارەنووسی زیاترلە ٣ هەزار ژن، کچ ومنداڵی ئیزەدی نادیارە.

یەکێک لە بەرپرسانی پارتی ئازادی و دیموکراتیکی ئیزەدیەکان (   PADÊ   )-ی سلێمانی شێج جەمال قاسم بە بۆنەی ساڵوەگەڕی چوارەمین-ی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.شێخ جەمال وتی." ئەوە فەرمانەی کەلە ٣ی ئاب/١٣ی گەلاوێژدا بەسەرئیزەدیەکانداهات یەکەم فەرمان نەبووکە بەسەرکۆمەڵگەی ئیزەدییەکانداهاتووە. ئێمە ئەگەرسەیری مێژووبکەین، لەسەردەمی عوسمانیەکانەوە تاکوئیستا بەدەیان فەرمان بەسەرئیمەداهاتووە، ئیستاکەش لە هەرێمی سەرحەد، ناوچەی وێرانشار-ی باکووری کوردستان، دیسانەوە لە زۆربەی هەرێمەکان لەدژی ئیزەدیەکان هێرش دەکرێت. بەو قڕکردنەی کە لە ٣ی ئابدا ئەنجامدرا بووە ٧٤ فەرمان لەدژی ئیزەدییەکان."

شێخ جەمال ئاماژەی بە ڕۆژی فەرمانەکە کرد و وتی،" کاتێک کە چەتەکانی داعش هێرشی شەنگالیان کرد، نزیکەی ٢٠ هەزار پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق- پەدەکە لە هەرێمەکە ئامادە بوون. بەلای خۆیانەوە هاتبوون شەنگال بپارێزن. بەداخەوە کاتێک کە داعش هێرشی هێنا، بێ ئەوەی کە سەیری دواوە بکەن و گەل بپارێزن هەڵهاتن."

'بەرپرسانی پەدەکە ئیزەدییەکانیان ڕادەستی داعش کرد'

شێخ جەمال دەستنیشانی کرد کە دەڵێن پێشمەرگە هەڵهاتن. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەرپرسان وفەرماندەکانی پێشمەرگە-ی پەدەکە ئەمریان کرد کە پێشمەرگە پاشەکشێ بکات وگەل لە ناودەستی داعشدا بمێنێت.
'فەرمانێک کە لە ئیزەدییەکان کرا، لەناو کەمپەکانیشدا بەردەوامە'

شێخ جەمال ئاماژەی بە باری گوزەرانی ئیزەدییەکان کرد و وتی:"بەوفەرمانەی کە کرایە سەر ئیزەدییەکاندا ، ویستیان ئیزەدییەکان لە ئۆل، ناسنامە وکلتوری خۆیان دووربکەنەوە. منداڵانی ئیزەدی بە بێ خوێندن لە ناوکەمپەکاندا ماونەتەوە.هەروەها هاووڵاتیانی ئیزەدی لەناوکەمپەکانی ژێر دەسەڵاتداری پەدەکە ناتوانن دەربازی دەرەوەی کەمپەکە ببن و وەک بەندکراو مامەڵەیان لەگەلدا دەکرێت.دیسان ڕێگەیەک هەیە کە گەل بگەڕێنەوە شەنگال، بەڵام پەدەکە ئەوڕێگەیەی گرتووە. ڕێگەنادەن کە ئیزەدییەکان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال. ئەوەش بۆخۆی شێوازێکی نوێی فەرمانە کە بەسەرگەلی ئیزەدیدا دەهێنرێت.

ک-ش