بایک: ١٥ى ئاب رۆحی دیموکراسی و ئازادییە

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، هەڵمەتى ١٥ى ئاب کاریگەریى لەسەر چوارپارچەى کوردستان و ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروستکردووە. راشیگەیاند "رۆحی ١٥ى ئاب هەمیشە زیندووە و رۆحی ئازادی و دیموکراسییە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ١٥ى ئابەوە سەرنجى خستە سەر مانا و گرنگیى ١٥ى ئاب و و تى "ئەمڕۆ تێگەیشتنى باشتر لە ١٥ى ئاب دروستبووە. ئەو هەڵمەتە لە بۆتان دەستیپێکرد. بۆتان دڵی کوردستانە. لەوێ بانگ لە گەل کرا و ئەو بانگەش وەڵامى خۆى وەرگرتەوە. نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانى تر بەشداری حیزب بوون. کاریگەریى لەسەر چوارپارچەى کوردستان دروستکرد. کاریگەریى لەسەر گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کرد. ١٥ى ئاب بە بەردەوامى رۆحێکى زیندووە. رۆحی ئازادی و دیموکراسییە. ئەو فاشیزمەى، کە کەنعان ئەڤرەن نەیتوانى بەسەر کوردیدا بسەپێنێت و بۆى سەرنەخرا، ئێستا ئەردۆغان و باخچەلی دەیانەوێت بەسەر کوردیدا بسەپێنن و سەری بخەن. بەڵام دەبێت هەموو کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان لە دژى ئەوە جوڵەى دیموکراتیک و خۆپاراستن بەهێز بکەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بە بۆنەى ساڵیادى ١٥ى ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ى گەلاوێژ بەشداری بەرنامەى "دلستان" لە رادیۆى دەنگى ڵات بوو. بایک سەرنجى خستە سەر مانا و گرنگى و دەرەنجامەکانى ١٥ى ئاب.

خواستیان لە ١٢ى ئەیلودا کورد لە رەگەوە دەربهێنن

بایک لەبارەى ساڵیادى ١٥ى ئابەوە وتى "سەرەتا من ١٥ى ئاب لە رێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم. بە رێزەوە یادى عەگید پێشەنگى ١٥ى ئاب و هەموو قارەمانەکانى ئەو سەرهەڵدانە دەکەمەوە. هەڵمەتى ١٥ى ئاب لە سەردەمى فاشیزمى ١٢ى ئەیلولودا دەستیپێکرد. دەیانخواست لە ١٢ى ئەیلولدا کورد لە رەگەوە دەربهێنن. کوردستانیان کردە زیندانێکى کراوە. بە ١٢ى ئەیلول داگیرکەرییان زیاتر لە کوردستان قوڵکردەوە. دەستگیرکردن و زیندانیکردن و کوشتن زیادیان کرد. لەو کاتەدا رێبەر ئاپۆ رایگەیاند، ناتوانن کورد پاکتاو بکەن و بیسڕنەوە. ١٥ى ئاب لە دژى پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد دەستیپێکرد. رێبەر ئاپۆ وتى 'جگە لە ئازادی ئێمە هیچ ژیانێکى تر قبوڵ ناکەین'. ١٥ى ئاب لە دژى سڕینەوە و پاکتاوکردنى کورد، تێکۆشانى ئازادیى کوردە. تێکۆشانە لە دژى سڕینەوە. رێبەر ئاپۆ سەیری کرد، تێکۆشان بەو جۆرە ناکرێت و فاشیزمیش کۆتایى بە کورد دەهێنێت. فاشیزمى ١٢ى ئەیلول خواستى لە زیندانى ئامەد دا کورد رادەستى خۆى بکات و تێکۆشانەکەیان تێکبشکێنێت. بەشێوەیەکى دڕندانە پەلاماری زیندانییەکانى گرتووخانەى ئامەدی دا، ئەوانەى وتیان 'ئێمە کوردین' نەیانتوانی لە دژى زوڵمەکەى زیندانى ئامەد راوەستن. رێبەر ئاپۆ لەو سەردەمەدا ئەو بڕیارەى دا. زۆر کەس بەهۆى زۆردارییەوە فاشیزمیان قبوڵکرد. تەنها رێبەر ئاپۆ قبوڵى نەکرد. ئەو کادێرانەى لەگەڵ رێبەر ئاپۆ هەڤاڵێتیان دەکرد، زوڵم و فاشیزمیان قبول نەکرد. کاتێک هەڵمەت و قەڵەمبازی ١٥ى ئاب دەستیپێکرد، کەس بڕواى نەدەکرد لە بەرامبەر ئەو دۆخەى فاشیزمى تورک دا هەنگاوێکى لەوشێوەیە بنرێت. کاتێک ١٥ى ئاب دەستیپێکرد زۆرێک لە چەپەکان بڕوایان نەدەکرد. دەوڵەتى تورکیش وتى '٢-٣ یاخییەکن. لە چەند رۆژدا کۆتاییان پێدەهێنین'. کەس لەو قەڵەمبازە تێنگەیشت. لەو سەردەمەدا خەڵکێکى زۆر کۆچبەربوون و خەڵکێکى زۆریش دەستگیرکران. تەنها بە پێشەنگایەتیى مەزڵوم دۆغان، خەیری، کەمال، فەرهاد و نەجمی لە زیندان تێکۆشان ئەنجامدرا. رێبەر ئاپۆ دەیخواست زووتر هەڵمەتى ١٥ى ئاب دەستپێبکات، بەڵام ئەو داوایەى رێبەر ئاپۆ لەکاتى خۆیدا جێبەجێ نەکرا، چونکە ئێمە ئامادە نەبووین".

بایک رایگەیاند، دەوڵەتى تورک پێش ١٥ى ئاب فاشییەتێکى گەورەی ئەنجام دەدا و واى لە مرۆڤەکان کردبوو کە بڕوایان بە خۆیان نەمێنێت. بایک راشیگەیاند "بۆ ئەوەى ئەوەى بەسەر دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاک کایا دا هات بەسەر ئێمەشدا نەیەت، ئێمە درەنگ دەستمان پێکرد. ئێمە دەمانخواست ئامادەکاریى بەهێزە بکەین و تووشی هەڵە و کێماسی نەبین".

١٥ى ئاب لەسەر بناغەی بەرخۆدانى مێژوویى ١٤ى تەمووز دەستیپێکرد

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە ئاماژەى بناغەى جێبەجێکردنى هەڵمەتى ١٥ى ئاب کرد و وتى "١٥ى ئاب لەسەر بناغەى بەرخۆدانى مێژوویى ١٤ى تەمووز دەستیپێکرد. لەبەر ئەوەش دەمانخواست لە ١٤ى تەمووزدا ئەو هەڵمەتە دەستپێبکەین، چونکە بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز دەستیپێکردبوو، بەڵام ئامادەکاریى ئێمە لەو کاتەدا تەواو نەبوو بوو. ئێمە لە ١٥ى ئابدا هەڵمەتەکەمان دەستپێکرد. لەبەر ئەوەى هەڵمەتێکى مێژوویى بوو، ئێمە بە نهێنی کارەکەمان ئەنجامدا. دواى ئەوەى هەڵمەتەکە سەرکەوتوانە ئەنجامدرا، کاریگەرییەکى زۆر گەورەی لەسەر هەڤاڵان دروستکرد. ورەیەکى گەورەى بەخشییە هەڤاڵان. کاریگەرییەکى گەورەشى لەسەر گەل دروستکرد. دواى ئەو هەڵمەتە ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییان هاتنە چیاکان و دەیانخواست بەشدارى حیزب ببن. بەڵام ئێمە بیرمان لە کاریگەریى بەو شێوەیە لەسەرگەل نەکردبووە و خۆمان ئامادە نەکردبوو. لە بەرامبەر ئەو بەرەوپێشچوونانەدا ئێمەنەبووینە وەڵامدر. ئەوانەى دەیانخواست بێنە ریزی ئێمەوە و لەبەر ئەوەى ئێمە ئامادە نەبووین گەڕانەوە و دەوڵەت گوشارى زۆرى خستەسەریان. دەیانخواست بیانکەن بە جەردەوان. دەوڵەت پێى وتبوون 'ئێوە خزمەتى ئێمە نەکەن ماڵەکانتان دەسوتێنین. ئێمە رێگاتان پێنادەین لێرە بژین'. گوشاریان لەسەریان زیاد کردبوو. هەندێک داواکەى دەوڵەتیان قبوڵکرد. هەندێکیش قبوڵیان نەکرد و کۆچبەر بوون. ئەوانەى داواى دەوڵەتیان قبوڵکرد و بوونە جەردەوان هەڵەى ئێمە بوو".

سیاسەتمەدارانى تورک قەرزای قەڵەمبازی ١٥ى ئابن

بایک لەبارەى کاریگەری و دەرەنجامى هەڵمەتى ١٥ى ئابەوە وتیشی "باشترین پەروەردە و خۆپەروەردەکردنە لەسەر مێژووی خۆت. هەم لەسەر کەموکوڕی وهەڵەکان و هەم لەسەر لایەنى باش وانەى لێوەبگیردرێت. هەر شتێک لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەنجام بەدەست دەهێنێت. دەبێت ئێمە ١٥ى ئاب بە باشی لێکبدەینەوە. ئەوەى ئێمە دەمانتوانى لە ١٥ى ئابدا بەدەستى بهێنین، نەمانکرد. بەرەوپێشچوونەکانى ساڵانى ١٩٩٠ کە بە دەستمان هێنا، دەمانتوانى لە هەڵمەتى ١٩٨٤دا جێبەجێى بکەین و بە دەستى بهێنین. هەڵەکانى ئێمە بوونە هۆی ئەوە شۆڕش زوو گەورە نەبێت و بەرەوپێش نەڕوات. ١٥ى ئاب رێگای لە جێەجێکردنى سزاى لەسێدارەدان گرت. لە دواى ئەو هەڵمەتە ژمارەیەکى زۆر زیندانى ئازاد کران. سیاسەتمەدارانى تورکیا قەرزاری رێبەر ئاپۆ و پەکەکەن. ئەجەویت بووە سەرۆک وەزیران. دەمیرەل بووە سەرۆک کۆمار. ئەوانە هەموویان قەرزاری ١٥ى ئابن. ١٥ى ئاب دەرگاى بەڕووی ئەوانەدا کردەوە. دەوڵەتى تورکیا ستراتیژیى ئەوەى کورد بە تەنها بمێنێتەوە و گۆشەگیری بکات بەڕێوە دەبات. جا چ بگات بەوەى کورد ببن بە یەک. ١٥ى ئاب لە دژ ئەوە بەڕێوەچوو".

ئێمە تەنها شەڕی گەریلایى ناکەین

جەمیل بایک رایگەیاند "ئێمە تەنها شەڕی گەریلایى ناکەین. لە جیهاندا گەلە بندەستەکان دەتوانن بە هێزى گەریلا مافەکانى خۆیان بەدەست بهێنن. تاکە هێزى ماددی و مەعنەوییان گەریلایە و هێزە باڵادەستەکان هەموو توانا و هێزی خۆیان هەیە، بەڵام گەلانى بندەست بە هێزى گەریلا چەندین گورزی گەورەیان لە هێزە باڵادەستەکان وەشاندووە. دواى سۆڤیەت وتیان سۆسیالیزم دۆڕاوە و کاپیتالیزمیان هێنایە پێشەوە. خواستیان لەو رێگەیەوە کاریگەری لەسەر هێزى گەریلا دروست بکەن. خواستیان ئومێدى سۆسیالیزم لە دەست بچێت. دواى ئەوەى سۆڤیەت هەڵوەشا، چندین بزووتنەوەش هەڵوەشانەوە و روویان کردە کاپیتالیزم، بەڵام رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە جوڵایەوە. تیۆری و تێزێکى تری ئافراند. دەبێت مرۆڤ لە راستیى خۆی رانەکات. مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست وتى 'ئەوە چارەنووسى ئێوەیە و دەبێت قبوڵى بکەین'، بەڵام رێبەر ئاپۆ وتى 'ئەوە چارەنووس نییە. ئێمە ئەو چارەنووسە قبوڵ ناکەین'. تێکۆشانی سۆسیالیزمى بەرەوپێش برد".

ئەمڕۆ تێگەیشتن لە ١٥ى ئاب باشترە

بایک رایگەیاند، ئەمڕۆ تێگەیشتنى باشتر لەسەر ١٥ى ئاب دروستبووە و باشتر لێى تێدەگەن. ئەوەشى وت "ئەمڕۆ تێگەیشتنى باشتر لە ١٥ى ئاب دروستبووە. ئەو هەڵمەتە لە بۆتان دەستیپێکرد. بۆتان دڵی کوردستانە. لەوێ بانگ لە گەل کرا و ئەو بانگەش وەڵامى خۆى وەرگرتەوە. نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانى تر بەشداری حیزب بوون. کاریگەریى لەسەر چوارپارچەى کوردستان دروستکرد. کاریگەریى لەسەر گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کرد. چەندین ساڵ بوو مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست هەڵمەتى دەستپێکردبوو، بەڵام ١٥ى ئاب هەڵمەت و هەوڵەکانى کاپیتالیزمى پووچکردەوە. رۆح و موراڵى بەخشییە گەل. رێبەر ئاپۆ رۆحی دایەوە بە گەل. لە دژى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى کاریکرد و رێگاى لێگرتن. لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا دواى ئەوەى سەرۆکى بزووتنەوەیەک دەستگیردەکرا و لە سێدارەدەدرا، ئەو بزووتنەوانە هەڵدەوەشان و کۆتاییان پێهات. کاتێک رێبەر ئاپۆیان گرت بیریان لە کردبووە، کە بزووتنەوەى پەکەکەش هەڵدەوەشێتەوە. کاتێک رێبەر ئاپۆیان دیلکرد وتیان 'ئەو کێشەیە کۆتایى پێهات'. بەو خەونەوە هەڵسان و دانیشتن و جموجوڵیان کرد، بەڵام کاتێک رێبەر ئاپۆ ئەو بزووتنەوەیەی ئافراند، لە رووداوە میژوویەکان وانەى وەرگرتبوو. هەموو کات هەوڵى داوە ئەم بزووتنەوەیە لەسەر پێى خۆى و بە تواناى خۆی، خۆى پەروەردە بکات و لەسەر پێى خۆی بمێنێتەوە. نەیوت 'بەگوێرەى من بجوڵێنەوە'. وتى 'ئێوە چى دەکەن ئێوە بۆ خۆتانى دەکەن'. وتى 'ئێوە خۆتان چارەسەرین'. خواستى هەرگیز بە ئاسوودەیى نەجوڵێنەوە. خواستیان زۆر بنکە بنەما. لەو کاتەدا وتى 'من ئەمڕۆ هەم و سبەى نیم'. وتى 'من رێگاکە نیشان دەدەم'  رێگاشی نیشانى ئێمە و گەلەکەمان دا. ئەوەى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دەیویست رووى نەدا. پەکەکە زیاتر گەورە بوو. ئەوەیان بۆ دەرکەوت ئەو بزووتنەوەیە کە رێبەر ئاپۆ ئافراندویتى لە هەر روویەکەوە رامان و بزووتنەوەیەکى نوێیە. رامان و فکری سەرخستنى کورد بەرەوپێش دەبات. جیاوازیى بزووتنەوەکە و سەرۆکایەتییان بینى. لەبەر ئەوە پیلانگێڕەکان ئەنجامیان دەست نەکەوت. کاتێک ١٥ى ئاب پێکهات دەوڵەت زۆر بەهێز بوو. بزووتنەوەکە زۆر لاواز بوو، بەڵام ئەمڕۆ گەلی کورد لە هەر شوێن و لەهەر لایەکەوە و لە هەر روویەکەوە پێشکەوتووە. هۆشیار بووە، بە هێز بووە".

١٥ى ئاب رۆحێکە

بایک لە بەردەوامیى قسەکانیدا باسى لە هەستى ١٥ى  ئاب کرد و وتى "١٥ى ئاب هەستێکە، رۆحێکە و پێوەرێکە و هەرگیز کۆتایى پێنایەت. ئەو رۆحی تێکۆشانە هەموو کات بەردەوامیى دەبێت و بەرەو پێش دەڕوات، چونکە رۆحی ئازادی و دیموکراسییە. رۆحی خاوەنداریکردنە لە خۆ. خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکات. دەستبەرداربوون قبوڵ ناکات. ئەو رۆحە بزووتنەوەکە و گەل بە زیندوویى رادەگرێت. هەموو کات نوێبوونەوە وپێشکەوتن دەئافرێنێت. ئەو رۆحەى کە رێبەر ئاپۆ ئافراندوێتى رێگا نادات رۆحی ١٥ى ئاب وشک بێت. گەلی کورد بە باشی لەو رۆحە تێگەیشتووە و لەگەڵ ئەو رۆحەدا دەژی. لەسەر بنەماى ئەو رۆحە لە هەموو کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تێکۆشان بەرەو پێشدەچێت و بەربڵاو دەبێتەوە".

دەوڵەتى تورک رۆحی فاشیست و سڕینەوەى بە بنەما گرتووە

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لەبارەی هەڵوێستى دەوڵەتى تورکەوە وتى "لە تورکیا دەسەڵاتێک بوونى هەیە، کە فاشیست و سڕینەوە بە بنەما دەگرێت. دەسەڵاتى ئەردۆغان و باخچەلی بە تەواوی ئەوەیان دەوێت و کارى بۆ دەکەن. تەنها دوژمنایەتیکردنى پەکەکەیان نەکردووەتە بنەما بۆ خۆیان. لە سەرتاسەری دونیادا دوژمنایەتیى کورد دەکەن. کەنعان ئەڤرەن دوژمنایەتیى لە دژى کورد پێشخست، بەڵام نەیتوانى بە ئەنجامى بگەیەنێت و سەریبخات. ئەوەى کەنعان ئەڤرەن نەیتوانى ئەنجامى بدات ئێستا ئەردۆغان و باخچەلی دەیانەوێت ئەنجامى بدەن. دەیانەوێت کورد لە رەگەوە دەربهێنن. دەیانەوێت لە کوردستاندا هەموو ژیان و مرۆڤەکان بسڕنەوە. دەیانەوێت گۆڕستانى شەهیدانى کورد خاپوور بکەن و نەیانهێڵن. کەس نازانێت تەرمەکانى سەید رەزا و شێخ سەعید لە کوێن. دار و بەردی کوردستان دەسوتێنن. یانى دەڵێن 'من ئێوە دەسوتێنم. من رێگا نادەم ئێوە لە کوردستان بژین'. دەڵێن، دار و بەردەکان بوونى کورد دەپارێزن لەبەر ئەوە دار و بەردەکانى کوردستانیش دەسوتێنن. رێبەر ئاپۆ رۆحی کردووەتەوە بە بەری کورد دا و پاراستویەتى. گۆشەگیرییەکى قورسیان بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپاندووە. یانى دەیانەوێت ئەوەى بوونى کوردى پاراستووە لە ناوى ببەن. دەبێت گەلەکەمان ئەوە ببینێت و لە دژى ئەردۆغان و باخچەلی رابوەستن. دەبێت کۆمەڵگەى سۆسیالیست لە دژى ئەوە بوەستنەوە و خاوەندارى لە رێبەر ئاپۆ بکەن. دەبێت خاوەندارى لەگەلی کورد بکەن. خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ راوەستاندنە لە دژی فاشیزم. ئەوانەى لە دژى فاشیزم و شەڕن دەبەێت لە دژى گۆشەگیرى راوەستن. ئەردۆغان و باخچەلی فاشیزم و گۆشەگیری بەسەر گەلدا دەسەپێنن. سەرەتا ئەوە لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکەن.

جەهەپە بە سیاسەتەکانى خزمەتى ئەردۆغان دەکات. دەیەوێت تورکیاى نوێ دابمەزرێت. دەبێت بە باشی تێگەیشتن لەوەبارەیەوە دروست بێت. پێویستە هەموو ئەو هێزانەى لە دژى فاشیزمن هێزەکانیان بکەنە یەک و هێزى دیموکراسی دابمەزرێنن. تەنها بە ناڕازیبوون فاشیزم ناڕوخێت. داوام لە گەنجانی کورد هەیە و نابێت ئەوەیان لەبیر بچێت، کە گەنجانى کورد هەرگیز فاشیزمیان قبوڵ نەکردووە و دەبێت دیسانەوە ئەو کولتور و بەهایە بپارێزن. دەبێت کۆمەڵگەى سۆسیالیست و دیموکراتیکمان لە دژى فاشیزم بکەونە گفتوگۆ و تێبکۆشن. ئەرک و بەرپرسیارێتیى گەورە دەکەوێتە سەر شانى گەنجان و ژنانى کورد. فاشیزم بەهۆی لاوازییەوە ئەو زوڵمە دەکات. هێزى نەماوە، ئەگەر ئێمە لەسەر رامان و فکری رێبەر ئاپۆ خۆمان بە رێکخستن بکەین و بجوڵێینەوە ئەوا سەرکەوتنى گەورە بەدەست دەهێنین. ئەگەر ئێمە فاشیزم لە تورکیا تێکبشکێنن ئەوا ئێمە جیهان لە کارەساتێکى گەورە رزگار دەکەین".

دەبێت گەلی تورکیا بە باشی لەو فاشیزمە تێبگات

جەمیل  بایک لە کۆتایى وتەکانیدا ئاماژەى بەوەکرد، دەبێت گەلی تورکیا بە باشی لەو فاشیزمە تێبگات و لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى "دەبێت گەلی تورکیا بکەوێتە هەوڵ و جوڵە لە دژى فاشیزم. ئێوە چۆن سەربکەون و چۆن رێگاى لێبگرن، دەبێت لەوەدا خۆتان هۆشیار بکەنەوە و خۆتان بە رێکخستن بکەن. پێویستە خۆپاراستن بەهێز بکەن. هەموو ئەو مرۆڤانەى لە دژى فاشیزمن، ئەو مرۆڤانەى ئازادی و دیموکراسییان دەوێت دەبێت خۆپاراستنیان بەهێز بکەن. دەبێت بە هەموو شێوەیەک خۆیان بپارێزن. هەموو هێرشەکان لە دژى بەهاکانى دیموکراسی بکەنە هۆکارى بەردەوامیدان بۆ تێکۆشان. ئەوە رێگاى ئازادى و دیموکراسییە.

ئەو کەسانەى کۆمەڵگە هۆشیار دەکەنەوە و بە رێکخستنیان دەکەن، دەستگیریان دەکەن و دەیانخەنە زیندانەوە. دەیانەوێت ورە و کەرامەتیان بشکێنن، ئاو و کارەبایان لێدەبڕن. نەخۆشیان دەخەن. ئەشکەنجەیان دەکەن و دەیانەوێت دەستبەرداری تێکۆشان بن. داوا و تەماحى تاکەکەسی بەرەوپێش دەبەن. بەڵام ئێمە بزووتنەوەیەکى کۆمەڵایەتین. ئێمە دیموکراسیى بە بنەما دەگرین. ئێمە لە زیندانیشدا رێگا نادەین خواستى تاکە کەسی بێتە پێشەوە. لە زیندان کولتور و نەریتێکى بەرخۆدان هەیە. دەیانەوێت ئەو کولتور و نەریتە تێکبدەن و بیشێوێنن. زیندانیش بەرەیەکى تێکۆشانە. وەک گەریلا لایەکى تری تێکۆشانە. دەبێت رێگا نەدرێت دوژمن ئەو کولتور و نەریتە تێکبشکێنێت. دەبێت زیندانییەکانیش ئەرکەکانى سەرشانیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر ئێمە ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین ئەوا ئێمە گورزی گەورە و قورس لە دوژمن دەدەین. ئێمە لە ئەنجامدا سەردەکەوین. لە کۆتاییدا ١٥ى ئاب لە شەڕڤانانى ئازادی و زیندانییان نێو گرتوخانەکان پیرۆز دەکەم".

ر.م