باییک: پەکەکە فیداکاریی گەل و ئازادیە –بەشی سێیەم و کۆتایی-

جەمیل باییک: شەهیدان بەهای کۆمەڵگان، لە میژوودا ئەوانەی بەهایان نەخوڵقاند لەناوچوون. ئەوان خوڵقاندیان و نەیانتوانی بیپارێزن ئەوانیش لەناوچوون. کۆمەلگای کوردستان لەم ڕاستیە تێگەیشت، بۆیە هەموو کاتێک بە شەهیدەکانی سەربەرزە،

جەمیل باییک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

پیشتر دوو بەشی چاوپێکەوتنەکەمان بڵاوکردەوە کە لە کۆتایی ئەم بەشە (بەشی سێیەم) دا لینکی هەردوو بەشەکە هەیە.

باییک لە بەشی یەکەمدا ئاماژەی بەوەدا، هەر لە سەرەتاوە رێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەر پەسەندکرا. کەس نەیوت ڕێبەر ئاپۆ پەسەند بکەن. ئەویش نەیوت 'من وەک ڕێبەر قبوڵ بکەن'. بە عەقلیەتی خۆی، بە ڕێکخستنی خۆی، بە ژیانی دیسیپلینی خۆی، بە ڕێبازی کارکردنی، بە تەمپۆی خۆی و بە فیداکاری خۆی بۆ ئازادی، بە نرخەکانی کە خوڵقاندی، بە هەڵوێستی بەرامبەر ڕووداوەکان، بە دڵسۆزی خۆی بەرامبەر هاوڕێ و گەل ئەوە پەسەند کرا.

لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەدا هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی ئەوەی کردبوو، ڕژێمی فاشیستی داگیرکەر و قڕکەر کۆمەڵگەی مرۆڤی کوردی پارچە پارچە کردبوو. کۆمەڵگە و کوردی لە یەکتری دوورخستبووەوە، لەبەردەم لەناوبردن بوو. لە کوردستان هەبوون و ژیانی ئازاد کێشەیەکی قورس بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مێژوویی دەستی لەوە وەردا. لە مردن ژیانی خوڵقاند. ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی کورد لە دۆخی پارچە پارچەبوون مەسەلەی بنەمایی هەبوون و ئازادی بوو. ئەوەش تەنیا بە ڕێکخستنبوونی حزبێکی بەهێزی ئایدۆلۆژی و بەرفراوان دەیتوانی بکرێت.

لە بەشی سێیەم و کۆتاییشدا دەڵێت، "پەکەکە بزوتنەوەیەکە کە هەمووکاتێک خۆی نوێدەکاتەوە. بە تەنها تیئۆری نییە، پراتیکیش بە بناغە وەردەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ یەکێتی تیئۆری و پراتیکی دروست کرد. کاتیک بیری کردەوە، بە پراکتیکیش دەیکرد، کاتێک بە پراکتیکی دەیکرد بیریشی دەکردەوە.

بەشی سێیەم و کۆتایی چاوپێکەوتنی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەم شێوەیەیە:

لە کوردستان ژمارەیەکی زۆر بۆچوون، مەزهەب، نەتەوە، ئایین و کلتور دەژین. پەکەکە چۆن هەڵویستێکی بەرامبەریان هەیە؟

پەکەکە لە سەرەتادا بە تەنها وەک بزوتنەوەیەکی کوردان دروست نەبوو. وەک بزوتنەوەیەکی ئازادی دروست بوو، پێشکەوت و تێکۆشانی کرد. بەو هۆیەوە نەبوو بە تەڤگەرێکی نەژادپەرست. چۆن لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، داگیرکەری فاشیست و قڕکردن شەری کرد، بەو شێوەیە لەدژی دەرەبەگ، ئاغا، بەگ و سەروەرانیش تێکۆشانی کرد. بەو هۆیەوە گەل، ئایین و کلتورەکان متمانەیان پێ کرد. وەک بزوتنەوەیەکی ئازادی ئامانج، هێڵ، ڕەگەزەکانی خۆی بەم شێوەیە ڕاگەیاند و لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانی کرد. کادر و ڕێکخستنبوونی خۆی بە تەنها نەسپاردە کۆمەڵگای کوردی. خۆی سپاردە کادرە سۆسیالیست، ئازادیخواز، دیموکراتخواز و یەکسانخوازەکان. ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی یەکەمینی لەگەڵ حەقی کارەرە و کەمال پیر هاویشت. سەرەتا هیچ کوردێک خۆی بە هزری ڕێبەر ئاپۆ نەبەستەوە و ئەویش لەگەڵ ئەو دوو هەڤاڵە هەنگاوی سەرەتایی نا. دواتر ئەم کادر و ڕێکخستنەی دروست کرد. گەل، ئایین و کلکتورەکان کە ئەمەیان بینی، متمانەیەکی زۆریان پێکرد. پەکەکەیان وەک ڕێکخستنی خۆیان و تێکۆشانەکەشیان وەک تێکۆشانی خۆیان بینی.

پەکەکە بزوتنەوەیەکە کە هەموو کاتێک خۆی نوێ دەکاتەوە

لەوانەیە وەک ئەمڕۆ نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕووی تەئۆریەوە ڕوون نەکرابێتەوە. بەڵام لە گۆڕەپانی پراتیک دا ئەو خەباتە کرابوو. دواتر ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی کرد بە پراتیک و پارادیگمایەکی بۆ دروست کرد. ئەگەر لە سەرەتادا بەم هزرە و هەڵوێستە نزیکایەتی پیشانی گەل، ئایین و کلتورەکان نەدرایە. دواتر تیئۆری و پارادیگماکەی دروست نەدەبوو. پەکەکە بزوتنەوەیەکە کە هەمووکاتێک خۆی نوێدەکاتەوە. بە تەنها تیئۆری نییە، پراتیکیش بە بناغە وەردەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ یەکێتی تیئۆری و پراتیکی دروست کرد. کاتیک بیری کردەوە، کردی، کاتێک کردی بیری دەکردەوە. ڕێبەرێکی پێشەنگە کە توانی ئەم دیالەکتیکە لەسەر ئەم ئاستە دروست بکات. ئەوانەی ئەم هزرەیان بۆ خۆیان کردە بناغە، کەموکورتی تیئۆریان بە پراتیک و کەموکورتی پراتیکیان بە تیئۆری چارەسەر کرد.

سەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەم شتەدایە. لەبەرئەوەی دۆگماتیک نییە، زیندووە لەبەرامبەر هەموو پیلانگێڕی و هێرشەکاندا بەرەو پێشەوە دەچێت. تێکۆشانەکەی وەک تێکۆشانی هەبوون و تێکۆشانی ئازادی دەبینن و جێی خۆیانی تێدا دەگرن. یەکێتی و ژیانی یەکگرتوو لەسەر هێڵی پەکەکە بەردەوامی پێدەدەن.

پەکەکە لە هەنگاوی یەکەمەوە و تا ئێستا، لەگەڵ کلتورە جیاوازەکان تێکەڵ بووە و یەکێتی لەناو کلتورە جیاوازەکاندا دروست کردووە و ئەمەی وەک بناغەیەک بۆخۆی هەڵبژاردووە. لە سیستمی دیموکراسیدا زۆرینە و کەمینە نییە. دیموکراسی و ئازادی، پرسێکی ماف و دادپەروەریە. پەیوەندیەکەی بە زۆرینە و کەمینەوە نییە. بەو هۆیەوە پەکەکە ڕێز لە هەموو گەل، نەتەوە و ئایینەکان دەگرێت، حەساسیەتەکان لەبەرچاو دەگرێت، یەکێک لە یەکێکیتر گەورەتر نابینێت، هەموویان وەک دەوڵەمەندی کۆمەڵگا دەبینێت. هەموویان خاوەنی یەکمافن. لەبەرئەوە هەموو جۆرە کادرێکی سەر بە گەل، ئایین، مەزهەب و کلتورە جیاوازەکان لە ناو پەکەکەدا جێگەی خۆیانیان گرتووە. گەل، ئایین، مەزهەب و کلتور بە تێکۆشان بوونەتە ئیرادە، ناسنامە کلتور و زمانی خۆیان بەدەست هێناوە، لەناو تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا جێی خۆیان گرتووەتەوە.

لە کوردستان، سونی، عەلەوی، ئیزدی و هەموو ئایینەکان لە ناو ئەم تێکۆشانەدا جێی خۆیان دەگرن و بە هۆی ناسنامە و کلتوری خۆیان سەربەرزن. هەموو بۆچوون و ئایینەکان و کلتورە مەزڵومەکان، گیانی ئازاد و دیموکراتیکیان لە ناو ڕاستیی پەکەکە و ژیانی کۆمەڵگا و سیاسی دا بینیوە. لەسەر ئاستێک کە هیچ بزوتنەوەیەک نەیتوانیوە عەلەوی، سونی و ئێزدی و خریستانەکان لە کوردستان لە سەر تێکۆشانێکی هاوبەش بێنێتە لای یەکتر، پەکەکە ئەم کارەی کرد. ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر لە بەرامبەر هەموو هێرشی پیلانگێری و تەکلیفی ماددی، گەل، کلتور و ئایین و مەزهەبەکان لەبەرامبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، ئەمە پەیوەندی بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە.ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی وەهایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو بۆچوون و بەها کلتوریەکان بۆخۆی دەکاتە بناغە. ئەمەش لەهەمانکاتدا ڕاستی ڕێبەر ئاپۆیە. بەو هۆیەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەرەب و سریانیان دەڵێن، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها ڕێبەری کوردان نییە. ڕێبەری ئێمەشە. ئەم هزرە لە جیهان و ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو پێشەوە چووە.

بە دامەزراندنی پەکەکە چۆن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای کوردی دروست بوو و بەرەو تێکۆشان چوو؟ ڕووداو، هۆکار و دیاردەی ئەم شتە چییە؟

 

لەبەرامبەر فاشیستەکان هێرش دەکرا. بە شەهێدبوونی هەڤاڵ حەقی کارەر، لە کوردستان خۆپاراستن بەرەو پێشەوە چوو. بڕیاردرا لە بەرامبەر سیخور و خایینان تێکۆشان دەستپێبکرێت. لەبەرامبەر شەهیدکردنی حەقی کارەر بڕیاری پارتیبوون درا. ئەوانەی کە لە شەهیدکردنی هەڤاڵ حەقیدا جێیان گرتبوو، یەک بە یەک بوون بە ئامانج. ئەمەش متمانەیەکی زۆری لای کادر و گەل دروست کرد. ئەم هزرە دروست بوو کە بزوتنەوەکە هیچ کاتێک کە سیخور و خایینان نابوورێت.

دواتر لە بەرامبەر چەتەکان کە لە هیلوان فشاری زۆریان لەسەر گەل دروست کرد و هەڤاڵ خەلیل چاڤگونیان شەهید کرد. ڕێکخستن، ئەزموون و چەکی بزوتنەوەیەکی نەبوو. چەتەکانیش بەڕێکخستن کرابوو، چەکیان هەبوو و مەهەپە و دەوڵەت پشتگیری لەوان دەکەن. گەل دەترسا لەبەرامبەر چەتەکان تێکۆشان بکرێت. لە دۆخێکی بەو شێوەیەی نەرێنیدا تێکۆشان دەستپێکرا و گورزێکی گەورە لە چەتەکان درا. هیلوان لە زوڵمی ئەو کەسانەی ڕزگار بوو، شارەوانی ڕادەستی گەل کرا. لە هەڵبژاردنی سەرەتادا کرێکارێکی کانە بەرد بە ناوی نادر تەمەل بووبە سەرۆک شارەوانی. لە چین و تەبەقەی جیاوازەوە و ژنان بەشداریان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیدا کرد، گەل خۆی بەڕێوەبرد. لەبەرامبەر سەروەران تێکۆشان کرا و ئەنجامێک بەدەست هێنرا. لە مێژووی کوردستاندا ئەمە شتێکی نوێ بوو. تێکۆشانی هیلوان کاریگەری لەسەر دەوروبەری ڕوحا و کوردستان کرد. لە ڕوحا گەل ئێدی کێشەکانی بە بزوتنەوەکەمان دەوت. دەوڵەت بە تەنها لەناو باڵەخانەکانیدا مایەوە. لە سەرێکانی و ئێلح خزمەتی گەل کرا. ئەدیب سۆڵماز بوو بە سەرۆک شارەوانی ئێلح. نە تەنها لە ئێلح، لە دەوروبەریشی گەل پەیوەندی بە شارەوانی ئێلح کرد و سوودیان لە خزمەتی ئەوان وەرگرت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان گەش بکرێت، سەروەری سیخور و خایینان بهەژێنێت و ڕێگە لە گەل بکرێتەوە. ئەم گەشەسەندنە متمانەبوونی بە پەکەکە زیاتر کرد و ژمارەیەکی زۆر کەس بەشداریان لە خەبات و چالاکیەکان کرد. دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵڵکوژی مەڕاش و کودەتای سەربازی وڵامی ئەم شتەی دایەوە.

دواتر تێکۆشانی سێوەرەگ هەڵگیرسا. ئەنجامی باش بەدەستنەهێنرا بەڵام گورزێکی گەورە لە چەتەکانی بوجاک درا. زۆر ناوچە لە ژێر کۆنترۆلی بوجاکەکان دەرهێنرا. تالان،کۆمەڵکوژی و دەستبەسەرکردنی ئەوان کۆتایی پێهات. بناغەی  خایین، دەرەبەگ و دەوڵەتی تورک گورزی گەورەیان بەرکەوت. ئەمەش بووە بە هۆی ئەوەی گەل هوشیار ببێت و زیاتر بەشداری لە تێکۆشان بکەن. لە زۆر جێگای کوردستان گەل و گەنجان بەشداریان لە کەمپینی حەفتەی سۆر کرد. تێکۆشانی پەکەکە لە لایەن گەلەوە پەسەند کرا و لەناو تێکٶشاندا جێی خۆیان گرت. بەو تێکٶشانە هێزە قڕکەر و داگیرکەرە فاشیستەکان لە کوردستان گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. ترسی سەر کۆمەڵگای کوردستان تەواو بوو و ئیدی ئیرادەی بەرخۆدان دەستیپێکرد.

بە کورتی لە ناو کۆمەڵگادا هزرێک دروست بوو کە هیچ تاوانێک بێ سزا نامێنێتەوە. دروستبوونی بزوتنەوەیەکی سیاسی وەک پەکەکە لە ناو کۆمەڵگادا بڵاوبووەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گەل لەدژی تاوانباران بە شێوەیەکی بوێرانە تێبکۆشێت. تاوانباران ترسان و شێوان. ژمارەیەکی زۆر تاوانبار بۆ ئەوەی داوای لێبۆردن بکەن، سەردانی تەڤگەرەکەمانیان کرد. تەڤگەریش ئەوانی بردە بەرامبەر گەل. گەل بریاری لەسەر ئەواندا. نمونە شارەوانی سەرێکانی لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. لەبەرامبەر گەل خۆی رەخنە کرد، گەل داوای کرد لەسەر ئەرکەکەی بمێنێتەوە. لە سایەی تێکۆشانی گەل، تێکۆشانی گەریلا و سەرهەڵدان دروست بوو.

بە گەشبوونی تێکۆشانی گەریلا، لەسەرەتادا ژن و ژمارەیەکی زۆر کەس بەشداریان کرد، ئایا ئەمە کاریگەریەکی چۆنی لەسەر کۆمەڵگای کوردستان کرد و گۆڕانکاریەکی چۆن دروست بوو؟

بزوتنەوەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر گەل دروست کرد و لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کەسەکان بەشداریان لە تێکۆشان کرد. دەوڵەتی تورک لەم گەشەسەندنە ترسا. کاتێک بینیان فاشیست، سیخۆر و خایینەکان ناتوان ڕێگە لە پەکەکە بگرن، بڕیاریدا خۆی شەڕ بکات. دەستی بە گرتن، کوشتن و ئەشکەنجەکردن کرد. بەڵام گەل بەرامبەر ئەم کردەوانە بەرەودواوە هەنگاوی نەهاویشت. تێکۆشانەکە ڕیگەی بۆ گەشبوونی راستی گەلی شەڕکەر کردەوە. لە لایەک ڕاپەرینی گەل دروست بوو و لە لایەکی ترەوە شەڕی گەریلا بەڕێکخستن دەکرا. گەنجان لەسەرەتادا بەشداریان لە ڕیزەکانی بزوتنەوەکەدا کرد و پەکەکە وەک بزوتنەوەیەکی گەنجان لە ناو کۆمەڵگادا قبوڵکرا. ئیدی ژنانیش جێی خۆیان لە ناو خەباتی ڕێکخستنی و جەماوەریدا گرت. ئەو ژنانەی کە نەیانتوانی لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە، ئیدی بەشداریان لە بزوتنەوەی جەماوەریدا دەکرد و لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا بوون. ئەگەر لە ئاستی ئێستاشدا نەبووبێت، بەڵام فشاری سەر ژنان پەسەند نەدەکرا. پەکەکە هێز و متمانەی دا بەژن و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژنان بەشداری لە پەکەکەدا بکەن. بە تایبەتی بەشداربوونی ژن تێکۆشانی ئازادی گەش کرد و ئەمەش سەرەنجی هەموو کەسێکی بۆلای خۆی ڕاکێشا. دەسەڵاتی کۆمەڵگا گۆڕا و سیستمی پیاوسەروەری تێکچوو. بەشداری ژنان زیاتر بوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەناو کۆمەڵگادا گۆڕانکاریەکی گەورە دروست ببێت. ئەمەش بووە هۆکار وابەستەبوونی ژنان بە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ زیاتر و بەهێزتر ببێت. هەروەک چۆن کۆمەڵگای کوردی بە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە راستیەکەی بەدەستهێنا، ژنانی کوردیش لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناسنامەی خۆیان بەدەستهێنا.

ژنان لە سەرەتای دەستپێکردنی تێکۆشانی گەریلاکانیشدا جێی خۆیان گرت. بە بەرخۆدانی گەریلا، لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، ژنان، گەنجان، پیرەکانیش هەستانە سەرپێ. پەکەکە لە سەرەتاوە بەهای بۆ ژن گەڕاندەوە. وایکرد لەدژی فشارەکان بەشداری تێکۆشان ببێت. لە سەرەتای تێکۆشانی گەریلادا ژن هەبوون. بە بەرخۆدانی گەریلاکان لە ناو کۆمەڵگای کورد دا ژن و گەنج و پیر هەستانە سەر پێ. ڕاپەڕین بە شێوەی شۆرشی دیموکراتیک، شۆرشی کۆمەڵایەتی، شۆرشی کلتوری و شۆرشی نەتەوەیی دروست بوو.  ڕاپەرینەکە گۆڕانکاری لەناو کوردان دا دروست کرد. گەلی کورد لە زنجیری قاچەکانی ڕزگاری بوو و بەرەو ژیانی ئازاد و دیموکرات بەڕێکەوت. لەو کاتەوە ژنان و گەنجان بوون بە پێشەنگی شۆرشی دیموکراتیک. لە ناو ئەم شۆڕشەدا کەسانی پیریش بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداریان کرد. دیمەنی سەرهەڵدانی ١٩٩٠ ئەم ڕاستیە پیشان دەدەن. مرۆڤی پیری کورد بە گۆچانەکانیان لە ڕێزەکانی پێشەوەی تێکۆشان و ڕاپەڕیندابوون. ئەمەش پیشانیدا ئەم شۆرشە لە ٧ تا ٧٠ ساڵ لە ناو کۆمەلگادا بڵاوبووەتەوە. لە بەر ئەوە بە تەنها شۆڕشێکی سیاسی نییە. لە ناو کورد، لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا  گۆرانکاری شۆرشگێری دروست کرد. لە ئێستادا گەلی کورد بووە بە پێشەنگی شۆرشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە هێڵی ئازادی ژن بووە بە پێشەنگی شۆرش و تێکۆشانی دیموکراسی ئازادی گەلە ژێردەستەکانی هەموو جیهان. شۆرشی پەکەکە لە ئێستادا گەردوونی بووە. وایکرد گەلان لە هێڵی دیموکراتیکی شۆرشگێردا بەیەک بگەن. شۆرشی کوردستان هەم پێشکەوتنێکی گەروەی خوڵقاند و لە ئێستا بەدواوە پێشکەوتنی گەورەتر دەخوڵقێنێت.

ئێوە دەتوانن ڕۆڵی هەڵویستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەرامبەر بە شەهیدان لە پێشکەوتنی تێکۆشاندان شیبکەنەوە؟

ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە واتەیان بە هەر شەهادەتێکدا، هەر شەهادەتێک بوو بە نیشانەیەک بۆ پێشکەوتنی بۆچوون، رێکخستن و تێکۆشان، رایانگەیاند شەهیدان فەرماندەی ئێمەن و ئێمە لەبەردەستی ئەوانین. بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست بوو. یەکەمجار لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە گرنگی شەهیدان بۆ کۆمەڵگای کوردستان و تێکۆشانی هەبوون و ئازادی دەستنیشانکرا و بەم شێوەیە بوون بە موڵکی کۆمەڵگا. کۆمەڵگا تێگەیشت شەهیدانی گەورەترین بەهان و لە ناو هەر دۆخێکیدا پێویستە ئەم بەهایە بپارێزرێت. بەم نرخانە هەموو کاتێک خۆی دەردەبڕی. لە میژوودا ئەوانەی بەهایان نەخوڵقاند لەناوچوون. ئەوان خوڵقاندیان و نەیانتوانی بیپارێزین ئەوانیش لەناوچوون. کۆمەلگای کوردستان لەم راستیە تێگەیشت، بۆیە هەموو کاتێک بە شەهیدەکانی سەربەرزە، وەک ئەرکێکی گرنگ بینی کە خاوەنداری لەوان بکەن. کۆمەڵگای کوردستان چ شتێکی بەدەستهێنابێت لە سایەی شەهیدان بووە. ترسیان نەهێشت و بوون بە ڕاستی زۆربەی شەڕڤانان. بەم هۆیەوە بوون بە هیوایەک بۆ گەل.

بۆیە ڕژێمی فاشیستی قڕکەر و داگیرکەر سەرەتا هێرشی کردە سەر شەهید و گۆڕستانی شەهیدەکان. کۆمەڵگای کوردستان بەم نرخانە گەیشتنە ئەم سەردەمە. فاشیزمی قڕکەر و مەتینگەر دەیەوێت بە لەناوبردنی ئەم نرخە، گەلی کورد قڕبکات. گەلی کورد بە خاوەندارێتیکردن لەم نرخانە  سیاسەتی قڕکردن تێک دەشکێنێت. لەبەرئەوەی هەموو شتێک بە شەهیدان بەدیهات، شەهیدان تێکۆشانیان گەورە کرد و گەیشت بەم ئاستە. گەلی کورد خۆی بەم ڕاستیە پاککردەوە، زیندوو و جوان کرد. دوژمن دواتر ئەم ڕاستیەی بینی، لەبەرئەوە دەیەوێت قاڕەمانە راستەقینەکانی گەلی کورد، کۆمەڵگای کوردستان و تێکۆشانی ئازادی لەناوببات. رێبەر ئاپۆ خاوەنداریی لە شەهیدان کرد و لە مردن نەمری خوڵقاند. ئەوانەی دەڵێن لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن، پێویستە ئەوان وەک نەمر ببینن. ئەگەر کورد و کۆمەڵگای کوردستان دەیانەوێت بژین، ئەوە لە ڕێگای بەردەوامی کلتوری کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی شەهیدان دەبێت. پێویستە مرۆڤ هەوڵەکانی سیاسەتی قڕکردنیش لەم چوارچیوەیەدا ببینێت.

ف.ق