به‌هۆی شه‌ڕی سه‌مسوور لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
له سنووری شاری سه‌مسوور له باكووری كوردستان شه‌ڕ ڕوویدا. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی توركیا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له سنووری شاری سه‌مسوور له باكووری كوردستان شه‌ڕ ڕوویدا. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی توركیا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) له سنووری ناوچه‌ی كۆمور-ی شاری سه‌مسوور له باكووری كوردستان شه‌ڕ ڕوویداوه.
مێدیای توركی سه‌ر به ڕژێمی ئاكه‌په بڵاویكرده‌وه كه له‌و شه‌ڕه‌دا ٤ سه‌رباز كوژراون و ٣ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌ندرا كه شه‌ڕه‌كه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ڕوویداوه.
هاوڵاتییان متمانه‌یان به‌و ئامارانه نییه كه مێدیای توركیا و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی شه‌ڕ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. ده‌رباره‌ی ئاماری درووستی كوژراو و برینداره‌كانی سوپای توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا زانیاری به‌ده‌ست نه‌كه‌وت. سه‌رچاوه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)ش تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
s.m