'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرەکەمان تا دوایین هەناسە تێدەکۆشین'
گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، 'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرەکەمان تا دوایین هەناسە تێدەکۆشن.
گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، 'بۆ ئازادی گەل و ڕێبەرەکەمان تا دوایین هەناسە تێدەکۆشن.
گەریلاکانی هەپەگە ڕێزان بۆتان، بەرخۆدان فارقین و شەڕزان وەڵات بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەیان کرد.
ڕێزان بۆتان: جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەم. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بۆ ئازادی تێدەکۆشن. بۆ ئازادی کوردستان، گەلانی ژێردەستە و ڕێبەر ئاپۆ ئێمە تێدەکۆشین.
بەرخۆدان فاڕقین: ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و لە هەموو گەلی خۆمان و هەڤاڵەکانمان پیرۆز دەکەین. لەسەر بناغەی ٢٧ی تشرینی دووەم ئێمە تا دوا دڵۆپی خوێنمان تێدەکۆشین. تا گەلەکەمان و رێبەرمان ئازاد نەبێت، ژیانمان لێ حەرامە.
شەڕزان وەڵات: ئێمە ٤٢مین ساڵیادی پەکەکە بە سەرکەوتنەکانمان تێپەڕ دەکەین. ئێمە لەناو شادی و هەیەجانێکی گەورەداین. بە گەلەکەمان و هەموو گەلان ژێردەستە ڕادەگەیەنین ئەنجامی تێکۆشانەکەمان سەرکەوتن دەبێت. بە تێکۆشانمان فاشیزمی دەوڵەتی تورک و دەوڵەتە داگیرکەرەکان تێکدەشکێنین. سەرکەوتن بۆ گەلانی ژێردەستە دەبێت. بانگەوازیمان بۆ گەنجانی کورد ئەوەیە بەشذاری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن، پێویستە گەنجانی کورد بزانن، هەموو شتێکمان بە گەریلابوون بەدەستهێنا.
ف.ق