'بە رۆحێکی گەنج و خۆڕاگریی شەهیدان، تێکۆشان سەردەخەین'
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان، شەهیدانی کوردستانی بە رێز و حورمەتەوە بەبیر هێنایەوە و وتی:"بە رۆحێکی گەنجی شۆڕشگێریی شەهیدان، فاشیزم تێک دەشکێنین و تێکۆشان سەردەخەین."
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان، شەهیدانی کوردستانی بە رێز و حورمەتەوە بەبیر هێنایەوە و وتی:"بە رۆحێکی گەنجی شۆڕشگێریی شەهیدان، فاشیزم تێک دەشکێنین و تێکۆشان سەردەخەین."
دەقی لێدوانی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان بەم شێوەیە یە:
"هێڵی شەهیدان کە ئێمە وەکو گەل و بزوتنەوەی ئازادی قەرزداریانین، لە مانگی گوڵاندا دەگاتە بەرزترین ئاست و ئەمەش سەلماندی کە خولقێنەری هەموو پیرۆزیەکانە.
لە کەسایەتی شۆڕشگێری گەورە هەقی کارەر کە رێبەرایەتی پێی دەوت، 'ئەو رۆحی شاراوەی منە'، هەروەها محمد کاراسونگور و ئیبراهیم بیلگین کە لە ساڵی ١٩٨٢ بە دەستی خیانەت شەهید بوون، هۆزان مزگین کە بوو بە دەنگی شۆڕش و هێڵی خۆڕاگری ژنانی کورد، فەرهاد کورتای، نەجمی ئۆنەر، ئەشرەف ئانیک و محمد زەنگین کە لە بەندیخانەی ئامەد ئاگریان لە جەستەیان بەردا، هەموو شەهیدانی کوردستان بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە.
حکومەتی ئاکەپەی فاشیست بەهۆی کارەکتەرە قرکەر و تاڵانکەرەکەیەوە هەموو نرخەکانی مرۆڤایەتی بنپێدەکات و هێرش دەکاتە سەر گۆڕی شەهیدان. هێرشکردنە سەر شەهیدەکانمان، بە واتای هێرشکردنە سەر پیرۆزیەکانی گەلی کورد دێت. بە رۆحێکی خۆڕاگر و فیدایی لەسەر هێڵی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد، راستی گەل بونیاد نراوە. دەوڵەتی فاشیست و قرکەری تورک بەم هۆکارە هێرش دەکاتە سەر تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان.
خۆڕاگری گەل کە پەکەکە بونیادی ناوە و تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی، ئەوە دەخاتە روو کە دەوڵەتی فاشیستی تورک، لەناو چووە. دەبێت دەوڵەتی فاشیستی تورک هیچ کات ئەوە لە یاد نەکات کە گەنجانی شۆڕشگێر و وڵاتپارێز هیچ کات ئەو هێرشانە بێوڵام ناهێڵنەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە دژی گەلی کورد لە هەر کوێیەک بێت هێرشی دەکاتە سەر، لە باشوری کوردستانیش بە رێکەوتنە قێزەوەنەکان هەوڵە داگیرکەریەکانی بەرفراوان دەکات. لە باشوری کوردستان داگیرکاریی زینی وەرتێ وەکو کردەوەکانی کۆنترا بەردەوامە. گەنجانی شۆڕشگێر لە باشوری کوردستانیش بە چالاکیەکانیان لە دژی ئەو داگیرکاریە وەستانەوە. ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ چالاکیەکانی گەنجان لە باشور و بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی خۆڕاگر و وڵاتپارێزمان دەکەین کە خاوەنداری لەو چالاکیانە بکەن، ئێمە هەوڵە فاشیستەکان تێکدەشکێنین و تێکۆشان سەردەخەین."
ز.ش