بەشی كرمانجكی (زازاکی)ی ئاژانسى هەواڵى فورات دەستى به‌ وه‌شان كرد

بەشی زاراوەى کرمانجکى (زازاکی)ی ئاژانسى هەواڵی هەواڵى فورات (ANF) دەستى بە وه‌شان كرد. ئاژانسەکەمان لە ئەمڕۆ بە دواوە بە زاراوەکانى کورمانجی، سۆرانی، هەورامی و كرمانجكی (زازاکی) هەواڵ و زانیارییەکانى بڵاودەکاتەوە.

بەشی كرمانجكیی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لە ئەمڕۆوە بە ناونیشانی https://anfkirmancki.com/ دەست بە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیارییەکانى دەکات.

هاوکات لەگەڵ بەشی زاراوەى كرمانجكی (زازاکى) لە ئاژانسەکەماندا بەشی زاراوەکانى کرمانجی و سۆرانی و هەورامیش رۆژانە بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیارى لەبارەى رووداوەکانى کوردستان و ناوچەکە.

ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دامەزراوە و جگە لەو ٤ زاراوەیەى زمانى کوردی بە زمانەکانى عەرەبی، تورکی، فارسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی و ڕووسی هەواڵ و زانیاری بە خوێنەرانی لە سەرتاسەری جیهان دەگەیەنێت.

ناونیشانی بەشەکانى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF):

١ - ناونیشانی بەشی کرمانجکى (زازاکی)ی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF): https://anfkirmancki.com/

٢ - ناونیشانی بەشی سۆرانیى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF):  https://anfsorani.com/

٣ - ناونیشانى بەشی کورمانجیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): https://anfkurdi.com/

٤ - ناونیشانی بەشی تورکیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): https://anfturkce.com/

٥ - ناونیشانى بەشی عەرەبیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): https://anfarabic.com/

٦ - ناونیشانى بەشی فارسیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): https://anfpersian.com/

٧ - ناونیشانى بەشی ئینگلیزیى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF): https://anfenglishmobile.com/

٨ - ناونیشانى بەشی ئەڵمانیى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF): https://anfdeutsch.com/

٩ - ناونیشانى بەشی ئیسپانی ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): https://anfespanol.com/

١٠ - ناونیشانى بەشی ڕووسیی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF): https://anfrussian.com/

١١ - ناونیشانى بەشی تەلەفزیۆنى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF): http://anfnews.tv/

ر.م